Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

 فڵۆرێنتینۆ پێرێز؛ پیلانگێری دژی ریال مه‌درید ده‌كرێت خۆش نابین

قبوڵ ناکەین دۆسیەی نێگرێرا دابخرێت و ئەوەی بەرامبەر ئالاڤێش روویدا بەشێکە لە پیلانەکە

Yariga App

یاریگا –

فڵۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید، لە میانی وتارە مێژووییەکەیدا لەبەردەم ئەندامانی یانەکەی، هێرشێکی توندی کردە سەر بارودۆخی ناوبژیوانی لە ئیسپانیا و دۆسیەی “نێگرێرا”، هەروەها رەخنەی توندی لە بڕیارەکانی ئەم وەرزە گرت، بەتایبەت ئەوەی لە یارییەکەی دوێنێ بەرامبەر ئالاڤێش روویدا.

 دۆسیەی نێگرێرا: “گەورەترین ئابڕووچوونی مێژوو”

پێرێز بە دەنگێکی بەرز و راشکاوانە باسی لە دۆسیەی پارەدان بە جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانان نێگرێرا کرد و گوتی،


“دۆسیەی نێگرێرا مەترسیدارترین دۆسیەیە لە تۆپی پێی ئێستایه‌، ئێمە باسی پێدانی زیاتر لە هه‌شت ملیۆن یۆرۆ دەکەین لە بەرامبەر وەرگرتنی راپۆرت لەسەر ناوبژیوانان، ئەمە شتێک نییە بتوانرێت پاساوی بۆ بێنیتەوە.”

هەروەها گوتیشی،

بەهیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە داوا لە ریال مەدرید بکرێت ئەم بابەتە لەبیر بکات یان چاوی لێ بپۆشێت، ئەمە گەورەترین ئابڕووچوونە لە مێژووی یارییەکەدا.”

رەخنە لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا  و كۆمه‌ڵه‌ی لالیگا

سەرۆکی ڕیال مەدرید بەرپرسیارێتی پاراستنی پاکی خولەکەی خستە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی تۆپی پێی ئیسپانیا:

“بەرپرسیارێتی پاراستنی پاکی و نزاهەی کێبڕکێکان دەکەوێتە سەرشانی یەکێتی تۆپی پێ و كۆمه‌ڵه‌ی لالیگا، ناکرێت ئەوان بێدەنگ بن لە ئاست رووداوێکی وا گەورەدا.”

یارییەکەی ئالاڤێش و ناوبژیوانانی ئەم وەرزە

پێرێز پەنجەی خستە سەر برینەکەی ئێستا و راستەوخۆ باسی ئەو ستەمانەی کرد کە لەم وەرزەدا لێیان دەکرێت، بەتایبەت ئاماژەی بە رووداوەکانی یارییەکەی بەرامبەر ئالاڤێش كرد، کە لێدانی سزا بۆ ڤینیسیۆس هەژمار نەکرا،

“ئەوەی لەم وەرزەدا لە رووی ناوبژیوانییەوە روودەدات، زنجیرەیەکە لە بڕیاری پڕ مشتومڕ و سەیر، دواین ئەڵقەی ئەم زنجیرەیەش ئەوە بوو کە لە یارییەکەی ئالاڤێش بینیمان، ئەمە رێکەوت نییە، بەڵکو هەمان ئەو سیستەمەیە کە پرسیاری لەسەرە.”

 بەڵێن بە ئەندامان: “بەردەوام دەبین”

لە کۆتایی وتارەکەیدا، پێرێز جەختی کردەوە کە یانەکە بێدەنگ نابێت،

“تۆپی پێ زیانی بەرکەوتووە، و چەندین یانە باجی ئەم گەندەڵییەیان داوە، بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە، ریال مەدرید بەردەوام دەبێت لە فشارکردن تاوه‌كو ئەو کاتەی دادپەروەری بەدی دێت، لێرەدا میدیاکانیش رۆڵێکی سەرەکی و یەکلاکەرەوەیان هەیە بۆ دەرخستنی راستییەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button