
یاریگا –
باسی رۆیشتنی رافینیای بەڕازیلی لە ریزەکانی بارسێلۆنا، بههۆی پێشكهشكردنی چەندین ئۆفەری گەورە و خەیاڵی کە لە ماوەی ڕربردوودا پێی گەیشتووە،بۆته باسێكی گهرم دیارترینیان لە خولی رۆشنی سعودیە بووە.
مانەوە بۆ ئامانجێکی دیاریکراو
رۆژنامهی سپۆرتی كاتالۆنی لە ڕاپۆرتەکەیدا جەختی کردووەتەوە. ئامانج و خواستی رافینیا زۆر لەوە گەورەترە کە تاوهكو ئێستا بەدەستی هێناوە، کار گەیشتووەتە ئەوەی بە کەسە نزیکەکانی خۆی وتووە بیر لە جێهێشتنی بارسێلۆنا ناکاتەوە پێش ئەوەی ئەو ئامانجە گەورەیە بپێکێت کە لە یەکەم ساتەوەختی هاتنی لە لیدز یونایتدەوە بۆ خۆی داناوە، ئەو ئامانجەش بریتییە لە، بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ بە درێسی بارسێلۆنا.
🔴 OPINIÓN SPORT
👊 Dos jugadores, dos liderazgos: Raphinha y Araujo
🗣️ “Un nombre se elevó por encima del resto en uno de esos partidos teóricamente asequibles que amenazan con complicarse”
✍️ @javiergiraldo https://t.co/K7rUlXChIH
— Diario SPORT (@sport) December 15, 2025
گرێبەست و دڵسۆزی
لە مانگی ئایاری رابردوودا، ئەستێرە بەڕازیلییەکە گرێبەستەکەی تاوهكو ساڵی 2028، نوێکردنەوەکە بە شێوەیەک بوو کە تەنیا یهك ساڵی خستە سەر گرێبەستەی پێشووی، ئەمەش وەک نیشانەیەک بۆ متمانەبەخۆبوون و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر داهاتووی خۆی لە یانەکەدا.
سەرکردەی ژووری جلگۆڕین
سپۆرت ئاماژەی بەوە کردووە، رافینیا ئێستا بووەتە یەکێک لە سەرکردە راستەقینەکانی ژووری جلگۆڕین و بە شایستەیی خۆی کردووەتە کۆڵەکەیەکی سەرەکی تیپەکە، باشترین نموونەش ئاستی بوو لە یارییەکەی ئۆساسۆنا، کە بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ سەرکردایەتی بارسێلۆنای کرد بۆ بەهێزکردنی پێگەی پێشەنگایەتی لالیگا.
ژمارەکانی لهگهڵ بارسێڵۆنا
لەو کاتەوەی پەیوەندی بە یانه كاتالۆنیهكه كردووه، ئامارەکانی رافینیا سەرسوڕهێنەرن:
یاریزانه بهرازیلییهكه 157 یاریی لهگهڵ یانهكه كردووه، 60 گۆڵ و 48 ئهسێستی ههبووه، لهگهڵ یانهكه خاوهنی پێنج نازناوه دوو نازناوی لالیگا، یهك نازناوی جامی شا، لهگهڵ دوو نازناوی جامی سوپەر.
لە وەرزی رابردوودا، بە شایستەیی خەڵاتی باشترین یاریزانی لالیگای بەدەستهێنا دوای تۆمارکردنی 18 گۆڵ و 9 ئەسیست، هەروەها وەک گۆڵکار و باشترین دروستکەری گۆڵ لە چامپیۆنزلیگ کۆتایی بە وەرزەکە هێنا.
ڕەتکردنەوەی پارەی سعودیە
راپۆرتەکە ئاماژه بهوهدهكات، یانەکان زۆر بوون کە داوای رافینیایان دەکرد، ئۆفهرهكانیش زۆر گەورە بوون بەتایبەت لە رووی داراییەوە لەلایەن خولی سعودیە، بەڵام ئەستێرە بەڕازیلییەکە ئامانجێکی هەیە کە لێی لا نادات، ئەویش چامپیۆنزلیگە.”
ڕۆژنامەکە بەوە کۆتایی هێناوە کە ئەم ئامانجە بۆ رافینیا بووەتە ئامانجێكی گهوره و ئەو ئامادەیە هەموو رۆژێک بەبێ ماندووبوون کار بکات بۆ گەیشتن بە لووتکەی ئەوروپا و سارێژکردنی برینی وەرزەکانی رابردوو، تەنیا کاتێک ئەم خەونە بەدی بێت، رەنگە بیر لە وێستگەیەکی تر بکاتەوە.



