
یاریگا –
دوای تەواوبوونی یارییەکانی گەڕی 16ی خولی ئیسپانیا جارێکی تر مشتومڕەکان لەسەر دادپەروەری تەکنەلۆژیای ڤیدیۆیی ڤار سەریان هەڵدایەوە، شیکارییەکان دەریدەخەن کە ئەگەر بڕیارەکان تەنیا لە دەستی ناوبژیوانی یاریگادا بونایە و ڤار دەستێوەردانی نەکردایە، ئێستا ململانێی نازناوەکە زۆر جیاواز دەبوو.
رۆژنامهی سپۆرتی كاتالۆنی راپۆرتێكی لهسهر كێبركێی لالیگا بڵاوكردووتهوه ئهگهر ڤار نهبووایه ریزبهندی لالیگا چی بهسهر دههات.
1. کاریگەریی گەورە لەسەر ریال مەدرید
بەپێی خشتەی بێ ڤار، گەورەترین گۆڕانکاری لە ریزبەندی پێشەوەدا بەسەر ریال مەدریددا دێت.
بە هەبوونی ڤار (ئێستا): ڕیال مەدرید 39 خاڵی هەیە و 4 خاڵ لە دوای بارسێلۆنایه.
بەبێ ڤار: ریال مەدرید دەبووە خاوەنی 41 خاڵ و جیاوازییەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا دەبووە تەنیا 2 خاڵ.
هۆکارەکەی چییە؟
لە گەڕی 14ی خولەکەدا لە یاری نێوان گیرۆنا 1-1 ریال مەدرید، ناوبژیوان گۆڵێکی کیلیان ئێمباپێی هەژمار کرد، بەڵام ڤار هبە بیانووی “دەست لێدان” گۆڵەکەی رەتکردەوە. ئەگەر ڤار نەبوایە، ئەو گۆڵە هەژمار دەکرا و یارییەکە 1-2 لە بەرژەوەندی ریال مەدرید کۆتایی دەهات و 2 خاڵی زیاتریان دەبوو.
2. ریزبەندییەکە بەبێ ڤار چۆن دەبوو؟ (10 یانەی یەکەم)
ئەگەر ڤار نەبوایە، ریزبەندییەکە بەم شێوەیە دەبوو:
بارسێلۆنا: 43 خاڵ (هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەدەهات).
ریال مەدرید: 41 خاڵ (2 خاڵ زیادی دەکرد).
ئاتلێتیکۆ مەدرید: 34 خاڵ.
ڤیاڕیاڵ: 33 خاڵ.
ئیسپانیۆڵ: 29 خاڵ.
ریال بیتس: 26 خاڵ.
سێلتا ڤیگۆ: 21 خاڵ.
ریال سۆسیداد: 21 خاڵ.
ئێڵچێ: 21 خاڵ.
ریال مایۆرکا: 21 خاڵ.
ئەم ئامارانە ئەوە دەسەلمێنن کە هەرچەندە ڤار دادپەروەری زیاتری هێناوەتە ناو یارییەکان، بەڵام لە هەمان کاتدا کاریگەری راستەوخۆی هەبووە لەسەر ڕیزبەندی خولەکە و بەبێ ئەو، ئێستا جیاوازی نێوان ریال مەدرید و بارسلۆنا زۆر کەمتر دەبوو.
پێگەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لەم وەرزە تەکنەلۆژیای ڤار زیاتر لە بەرژەوەندی بارسێلۆنا کاری کردووە وەک لە ڕیال مەدرید. ئەم ئامارانەش دوای ئەوە دێن کە لە یارییەکەی شەوی رابردوو ریال مەدرید 2-1 ئالاڤێشی بردهوه، گومانێکی گەورە دروست بوو لەسەر نەگرتنی لێدانێکی سزا بۆ ڤینیسیۆس جۆنیۆر.



