Loading...
ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ ئۆپامیکانۆ ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان شۆک دەکات

بایرن میونشن ئامادەکاریی دەکات..

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن ئاگاداری جووڵەی ریال مەدرید و پاریس سانجێرمانە و ئامادەکاری بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئۆپامیکانۆ دەکات.

رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشن جارێکی دیکە گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دایۆت ئۆپامیکانۆ دەستپێدەکاتەوە کە چەند مانگێکە گفتوگۆ لەگەڵ بەرگریکارە فەڕەنسییەکە وەستاوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئەڵمانییەکە، بریکاری کارەکانی ئۆپامیکانۆ یانە باڤارییەکەی ئاگادارکردووەتەوە، ئەگەر دەیانەوێت ئۆپامیکانۆ بمێنێتەوە ئەوا پێویستە مووچەی ساڵانەی بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ بەرزبکەنەوە و چەند بڕگەیەکی پاداشتیش زیاد بکەن.

بەڵام کریستۆف فرۆیند، بەڕێوبەری وەرزشی بایرن میونشن بەتووندی وەڵامی دەنگۆکانی داوەتەوە و دڵنیایە دەتوانن گرێبەستی ئۆپامیکانۆ نوێبکەنەوە.

ئەوەی لە میدیاکان باسدەکرێت بەهیچ شێوەیەک راست نییە، گفتوگۆکان زۆر باشن و هیچ ئاڵۆزییەکی تێدا نییە.

ئۆپامیکانۆ بەرگریکارێکی ئاستبەرزی جیهانییە، ئێستا بەرزترین ئاستی خۆی پێشکەش دەکات، بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی زۆر ناخایەنێت.

فشارەکانی ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان؛

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان هەوڵەکانیان بۆ رازیکردنی ئۆپامیکانۆ چڕکردووەتەوە، بەڵام فرۆیند روونیکردووەتەوە بایرن میونشن بەجدی کار بۆ هێشتنەوەی دەکات.

بابەتەکە تەنیا پارە نییە، ئۆپامیکانۆ لێرە زۆر زۆر ئاسوودەیە و گفتوگۆکانمان چڕ و بنیاتنەرن.

گەشبینم بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، ئەمڕۆ بێت یاخود سبەی گرێبەستەکەی هەر نوێدەکەینەوە و تەنیا لەسەر کات وەستاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button