Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ کۆبی مەینوو لەم زستانە مانچێستەر یونایتد جێدەهێڵێت؟

هەڵوێستی ئامۆیم چییە؟

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد لەم زستانە دەستبەرداری کۆبی مەینوو، ناوەڕاستکاری ئینگلیزی نابێت.

رۆژنامەی مێترۆ بڵاویکردووەتەوە، روبن ئامۆریم، راهێنەری مانچێستەر یونایتد بەهیچ شێوەیەک ئامادە نییە لە مێرکاتۆی زستانە دەستبەرداری کۆبی مەینوو، ئەستێرەی لاوی تیپەکەی ببێت، کە ناپۆلی ئیتاڵی هەوڵێکی زۆر بۆ گواستنەوەی دەدات.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، بایرن میونشنی ئەڵمانی و چێڵسی لەندەنیش گرنگی بە تواناکانی مەینوو دەدەن، بەڵام ئامۆریم دەیەوێت پارێزگاری لە تواناکانی بکات و یانەکەی ئاگادارکردووەتەوە نابێت دەستبەرداری ببن

مەینوو لەم وەرزە بەشداریی 11 یاریی یانەکەی کردووە و تەنیا 273′ خولەک یاریی کردووە و لە کورسی یەدەکەی یانەکەی بێزارە، داوای کردووە دەرفەتی زیاتری پێبدرێت یاخود رێگەی بدرێت لە زستان بڕوات، ئەمۆریم لەوبارەیەوە وەڵامی دەنگۆکانی داوەتەوە.

کۆبی مەینوو و برونۆ فێرناندێز لە هەمان شوێن یاریی دەکەن، بۆیە ئاسان نییە دەرفەتی زۆری بۆ بڕەخسێنین.

ئەگەر مەینوو داوای رۆیشتن بکات حەزدەکەم بێت لەگەڵ خۆم قسە بکات، راستە زۆر یاریی نەکردووە، بەڵام بەگوێرەی پێویست دەرفەتی هەبووە و لەسەر بنەمای یارییەکان و مەشقەکان هەڵسەنگاندن بۆ یاریزانەکان دەکەین.

یاریزانە 20 ساڵانییەکە لە ئەکادیمیای شەیتانە سوورەکان پێگەیشتووە، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 40 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button