Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

قەیرانی ئاراوخۆ؛ یاریزانانی بارسێلۆنا پێشنیازێکی جیاواز بۆ هانزی فلیک دەکەن

وەڵامی راهێنەرە ئەڵمانییەکە چی بووە؟

Yariga App

یاریگا –

چەند یاریزانێکی بارسێلۆنا لەگەڵ هانزی فیلک کۆبوونەتەوە و پێشنیازێکی جیاوازیان بۆ چارەسەرکردنی دۆخی رۆناڵ ئاراوخۆ کردووە.

ئاراوخۆ لە یاریی بەرامبەر چێڵسی بەکارتی سوور کرایەدەرەوە، پاش یارییەکە رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە، بەو هۆیە دۆخی دەروونی بەتەواوی تێکچووە و بەشداریی سێ یاریی رابردووی یانەکەی نەکردووە.

رۆژنامەی سپۆرت ئاشکرایکردووە، ژووڵ کوندێ، فرێنکی دی یۆنگ و ئاندرێسی کریستینسن لەگەڵ هانزی فلیک کۆبوونەتەوە، بە راهێنەرە ئەڵمانییەکەیان گوتووە ئامادەن لە قەیرانی ئاراوخۆ هاوکاری بکەن و پێشنیازیان کردووە لە دڵی بەرگری یاریی بکەن.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، وەڵامی فلیک ئەرێنی بووە، بە یاریزانەکانی گوتووە باشترین کار بۆ یارمەتیدانی ئاراوخۆ ئەوەیە سەرجەم یارییەکان ببەینەوە. ئامادەبووونی جێرارد مارتن، دی یۆنگ، رافینیا، فێران تۆرێس، فێرمین لۆپێز، ئێریک گارسیا، دانی ئۆلمۆ و لامین یامال سودێکی زۆری بۆی دەبێت.

سەرەڕای پێشنیازی ئەو سێ یاریزانە، راهێنەرە ئەڵمانییەکە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی لە نەبوونی ئاراوخۆ دروستبووە بڕیاریداوە پەنا بۆ چارەسەرێکی سرووشتیانەتر ببات و سەرنج بخاتە سەر پاو کۆبارسی، جێرارد مارتن و ئێریک گارسیا.

بارسێلۆنا لەدوای دۆڕانی کلاسیکۆ، حەوت یارییە بەدوای یەک لە لالیگا دەیباتەوە و بە جیاوازی چوار خاڵ لەپێش ریال مەدریدی رکابەرییەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button