
یاریگا –
وردەكاری گفتوگۆی نێوان چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ریال مەدرید و ڤینیسیۆس جونیۆر ئەستێرەی بەڕازیلی یانەكە ئاشكرادەبێت.
شەوی رابردوو دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتاییهات.
لە خولەکی 88، ڤینیسیۆس جونیۆری توانی بەرگریکاری ئالاڤێس لەناو ناوچەی سزا تێپەڕێنێت، پاشان بەرگریكاری تیمی بەرامبەر قاچ لە قاچی دەدات و دەكەوێتە سەر زەوی، ئەم دیمەنە ناڕەزایەتی توندی یاریزانانی ریال مەدریدی لێکەوتەوە.
ناوبژیوانی یاریگا و ناوبژیوانی ژووری ڤاریش دیمەنەكەیان بە ئاسایی وەرگرت و لێدانی سزا بۆ ڤینی هەژمار نەكرا.
🚨🚨📽 الكواليس |
▪️تشابي لـ فينيسيوس : “إنها واضحة .. إنها واضحة”.
▪️فينيسيوس: “لم يطلق الصافرة ويحتسبها لأنها فقط ضدي أنا، إنها ركلة جزاء واضحة”. 🤷 pic.twitter.com/osZKL18QxD
— شبكة RM4Arab (@RM4Arab) December 14, 2025
لە خولەكی 89 كاتێک ڤینیسیۆس یاریگای جێهێشت لە كامێراكانەوە ڤیدیۆی گیراوە كاتێک لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ قسە دەكات.
ئاڵۆنسۆ بە ڤینی دەڵێت؛ ئەوە روونە..، ئەوە روونە.
ڤینی وەڵامی ئاڵۆنسۆ دەداتەوە؛ فیكەی لێنەدا و هەژمار نەكرا، تەنیا لەبەر ئەوەی بەرامبەر من بوو، ئەوە لێدانێكی سزای روون بوو.
ریال مەدرید بەكۆكردنەوەی 39 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی چوار خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگەوەیە.



