Loading...
ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ نهێنیی شێوازی ئاهەنگگێڕانە سەیرەکەی بەرامبەر ئالاڤێش ئاشکرا دەکات

ئێمباپێ لاسایی کێ دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەرەنسی یانەی ریال مەدرید، لە یارییەکەی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێش، جگە لە تۆمارکردنی گۆڵ، بە شێوازی ئاهەنگگێڕانەکەشی هەمووانی سەرقاڵ کرد.

ئێمباپێ گۆڵی یەکەمی یارییەکەی تۆمار کرد و یارمەتیدەر بوو بۆ بردنەوەی تیپەکەی بە ئەنجامی (2-1)، بەمەش ریال مەدرید دوای دوو دۆڕانی لەسەریەک گەڕایەوە سەر رێچکەی سەرکەوتن و کۆی خاڵەکانی گەیاندە 39 خاڵ، بەمەش جیاوازییەکەی لەگەڵ بارسێڵۆنای پێشەنگ بۆ چوار خاڵ کەمکردەوە.

نهێنیی ئاهەنگگێڕانە “نامۆکە”

دوای گۆڵەکە، ئێمباپێ جوڵەیەکی نامۆی کرد کە بۆ هاندەران ئاشنا نەبوو، ئەمەش پرسیاری زۆری لای میدیاکان و چاودێران دروستکرد دەربارەی مەبەستی پشت ئەو جوڵەیە.

زۆری نەخایاند ئەستێرە فەرەنسییەکان کۆتایی بە گومانەکان هێنا، ئێمباپێ لە هەژمارە فەرمییەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی ئاهەنگگێڕانەکەی خۆی بڵاوکردەوە و لە تەنیشتیدا وێنەیەکی هاوشێوەی برا بچووکەکەی ئیتان ئێمباپێی دانا کە یاری بۆ یانەی لیلی فەرەنسی دەکات.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Kylian Mbappé (@k.mbappe)

دەرکەوت کە ئەو جوڵەیە تەنیا بۆ هاوسۆزی و لاساییکردنەوەی شێوازی تایبەتی ئاهەنگگێڕانی براکەی بووە.

بە تۆمارکردنی ئەم گۆڵە، ئێمباپێ ژمارەی گۆڵەکانی لە لالیگا گەیاندە 17 گۆڵ. بەمەش پێگەی خۆی لە پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکە بەهێزتر کرد و جیاوازییەکەی لەگەڵ نزیکترین رکابەری فێران تۆرێس، هێرشبەری بارسێلۆنا گەیاندە شه‌ش گۆڵ.

هاوکات، ئێمباپێ لە کێبڕکێیەکی بەهێزدایە بۆ بەدەستهێنانی پێڵاوی ئاڵتوونی ئەوروپا، کە تێیدا رکابەری راستەوخۆی هاری کەینی هیڕشبه‌ری بایرن میونشن و ئێرلینگ هالاندی ئه‌ستێڕه‌ی مانچێستەر سیتی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button