
یاریگا –
یارییەکەی نێوان دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێش و ریال مەدرید لە گەڕی 16ـی خولی ئیسپانیا، مشتومڕێکی فراوانی ناوبژیوانی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەوەش بەهۆی بڕیارێکەوە کە پرسیاری گەورەی لەسەر ئاستی ستافی ناوبژیوانان و تەکنەلۆژیای ڤار دروستکرد.
ریال مەدرید توانی بردنەوەیەکی گرنگ بە ئەنجامی 2-1 بەدەستبهێنێت و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا پێشەنگی ریزبەندی بۆ چوار خاڵ كهمبكاتهوه، بەڵام ئەنجامی یارییەکە نەبووە رێگر لەو جەنجاڵییەی لە خولەکەکانی کۆتاییدا دروست بوو.
رووداوەکە چۆن بوو؟
لە خولەکی 88، ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی توانی بەرگریکاری ئالاڤێش لەناو ناوچەی سزا تێپەڕێنێت، پێش ئەوەی بە رووبەڕووی بەربەستدانان ببێتەوە و بکەوێتە سەر زەوی. ئەم دیمەنە ناڕەزایەتی توندی یاریزانانی ریال مەدریدی لێکەوتەوە کە داوای لێدانی سزایان دەکرد.
ناوبژیوانی یاریگا بڕیارەکەی پشتگوێ خست، و ناوبژیوانی تەکنەلۆژیای ڤیدیۆیی یش هیچ دەستێوەردانێکی نەکرد و یارییەکە بەبێ گرتنەبەری هیچ ڕێوشوێنێک بەردەوام بوو.
🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🎥
هجوم الآن في قناة ريال مدريد على الحكم لعدم احتساب ركلة جزاء فيني
— محمود مجيد (@MMajeedX) December 14, 2025
هەژماری تایبەتمەند بە شیکارییە ناوبژیوانییەکان “Archivo VAR” لە پلاتفۆرمی ئێکس کاردانەوەی هەبوو لەسەر رووداوەکە و جەختی کردەوە کە ئەوەی روویدا “هەڵەیەکی تێنەگەیشتووە” لەلایەن تەکنەلۆژیای ڤارەوە، و دووپاتیکردەوە کە دیمەنەکە لێدانێکی سزای ئاشکرایە و هیچ گومانێک هەڵناگرێت.
🖥️💥 Incomprensible error del VAR en el Alavés – Real Madrid.
👉🏻 Vinicius recorta a Tenaglia y el defensor le traba dentro del área.
❌ 𝗘𝗦 𝗣𝗘𝗡𝗔𝗟𝗧𝗜.
▪️ García Verdura no apreció la infracción en directo y González Fuertes se lavó las manos desde el VAR. pic.twitter.com/1vFe1Es1Td
— Archivo VAR (@ArchivoVAR) December 14, 2025
هەژمارەکە روونیکردەوە کە ناوبژیوان “گارسیا ڤێردورا” لە کاتی یارییەکەدا سەرنجی سەرپێچییەکەی نەداوە، بەڵام “گۆنزالێز فۆێرتێس”، ناوبژیوانی ڤار، خۆی دزیوەتەوە لە راستکردنەوەی بڕیارەکە سەرەڕای ئەوەی بەربەستدانانەکە لەناو ناوچەی سزا زۆر ئاشکرا بوو، میدیاكانی مهدریدیش ئهم دیمهنهیان به “ئابڕووچوونێکی نوێی ناوبژیوانی” لە لالیگا وەسف کرد.
ئەم رووداوە جارێکی تر دەرگای رەخنەکانی بە رووی ئاستی ناوبژیوانان و تەکنەلۆژیای ڤیدیۆیی لە خولی ئیسپانیا کردەوە، بەتایبەت لەو یارییە چارەنووسسازانەی کە بڕیارەکان کاریگەری راستەوخۆیان لەسەر کێبڕکێی نازناوەکە و راهێنهر ههبوو.
هاوکات کەناڵی ریال مەدرید ئاشکرایکردووە، لەو یارییە گۆنزالۆ فیۆرتێس لە ژووری ڤار بوو، ئەو ناوبژیوانەی پێش یاریی کۆتایی جامی شا هەڕەشەی لە ریاڵ مەدرید دەکرد.
گۆنزالۆ بە ئاشکرا و بە ویستی خۆی ناوبژیوانی بانگ نەکردەوە تاوەکو تەماشای ئەم دیمەنەی ڤینیسیۆس بکات، بە ناوبژیوانی یاریگای راگەیاند با یاریی بەردەوام بێت چونکە لێدانی سزا نییە.



