Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی مانچێستەر یونایتد V بۆرنمس؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە كۆتا یاریی گەڕی شازدەیەمی پرێمەرلیگ مانچێستەر یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری بۆرنمس دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری بۆرنمس بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی شازدەی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

مانچێستەر یونایتد لەم وەرزەی پرێمەرلیگ پازدە یاریی كردووە لە 7 یاریی براوە بووە و چوار یاریی یەكسان بووە هەمان ژمارەی یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی پرێمەرلیگ دێت.

ئەگەر ئەمشەو مانچێستەر یونایتد لە بۆرنمس بباتەوە ئەو دەچێتە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ.

لە بەرامبەردا بۆرنمس لە كۆی پازدە یاریی پێنج یاریی بردووەتەوە، پێنج یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 20 خاڵ لە ریزبەندی پازدەیەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مانچێستەر یونایتد بە بێ دی لیخت، هاری ماگوایەر و شێشكۆ رووبەڕووی بۆرنمس دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا بۆرنمس بە بێ لویس كوک، كریستی و بێن دۆک رووبەڕووی مانچێستەر یونایتد دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد

لامێنس

مەزراوی، یۆرۆ، شۆو

ئامەد، كاسێمیرۆ، برۆنۆ فێرناندیس ، دالۆت

ئێمبویمۆ، ماونت

كونیا

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بۆرنمس

پیترۆڤیچ

سمیس، دیاكیتێ، سێنسی، ترۆفێرت

سكۆت، ئادەمس

تاڤێرنەر، كڵۆیڤێرت، سێمینیۆ

ئێڤانیڵسن

بابەتی زیاتر

Back to top button