
یاریگا –
رۆشتنی یاریزانێکی ریال مەدرید راگەیەندرا و ئەو یانەشی پەیوەندی پێوەدەکات ئاشکراکرا لەگەڵ خشتەی یەکەمین پلانەکانی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی مارکۆ بێنیتۆ لە کەناڵی چێرێنگیتۆی ئیسپانی، ئێندریک ریال مەدرید جێدەهێڵێت و بەخواستن پەیوەندی بە لیۆنەوە دەکات.
ئێندریک لە پلانەکانی چابی ئاڵۆنسۆ بەتەواوەتی پەڕاوێزخراوە و تەنانەت وەک یەدەکیش بەئەستەم بەشداریی پێدەکات.
رۆژنامەنووسەکە ئەوەی زانیوە کە پرۆسەی گواستنەوەی لاوە بەڕازیلیەکە خێرایە. بەجۆرێک لە 26ی ئەم مانگە یەکەمین راهێنانی خۆی لەگەڵ یانە فەڕەنسیەکە ئەنجام دەدات. لە 1یەنایەری 2026 بە هاندەرانی لیۆن دەناسێنرێت و واژۆ لەسەر گواستنەوەکەی دەکات.
هەر بەپێی ئەوەی لە وردەکارییەکانیدا باسی کردووە، مارکۆ ئەوەشی زانیوە کە رەنگە 3ی یەنایەر ئێندریک بەرامبەر مۆناکۆ بەشداریی پێبکرێت.
🤝✅ ENDRICK, CESIÓN CERRADA al LYON.
📆 26 de diciembre: primer entrenamiento.
📆 1 de enero: presentación y firma.
📆 3 de enero: podría jugar ante el Mónaco.EXCLUSIVA de @marcosbenito9 pic.twitter.com/pWMZ0DyQu7
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) December 14, 2025
بەشێک لە سەرچاوەکان ئەوەیان نووسیوە کە بڕیاری رۆشتن لای یاریزانەکە تەنانەت پەیوەندی بە داهاتووی ئاڵۆنسۆشەوە نییە کە ئێستا دەنگۆی دوورخستنەوەی لە راهێنەرایەتی مەدرید لە هەرکاتێک زیاترە. هاوکات بڕیاری پەیوەندیکردنی بە لیۆنەوە، وەک دەرفەتێک دەبینێت بۆ بەدەستهێنانی متمانەی کارلۆ ئانچێلۆتی بۆ بانگهێشتکردنی بۆ مۆندیالی 2026 لەگەڵ بەڕازیل.



