Loading...
کوردستان

ئامار و داتای گەڕی دووەمی خولی پلە یەکی کوردستان

رێژەیەکی زۆر گۆڵ تۆمار کراوە

Yariga App

یاریگا –

لە گەڕی دووەمی خولی پلە یەکی کوردستان، رێژەیەکی زۆر گۆڵ تۆمار کراوە و سێ گۆڵپارێزیش لەگەڵ یانەکانیان کلین شیتیان کردووە.

لە کۆی هەشت یاریی گەڕی دووەمی خولی پلە یەکی کوردستان 20 گۆڵ تۆمار کراوە، هەشت گۆڵ لە گێمی یەکەم و 12 گۆڵیش لە گێمی دووەم کە گیمی راهێنەرانە تۆمار کراوە، خێراترین گۆڵیش رێڤان قاسم یاریزانی بابان لە خولەکی نۆ بەرامبەر کفری تۆماریکرد.

لە گەڕی دووەمی خولی پلە یەکی کوردستان سێ گۆڵپارێز کلین شیتیان کردووە، هەر یەک لە بارق عەبدولڕەزاق لە زانکۆی جیهان، سادق عەلی لە شێخان لەگەڵ مستەفا نەجیب لە کۆیە گۆڵەکانیان بە خاوێنی پاراست و کلین شیتیان لەگەڵ یانەکانیان کرد، گەورەترین ئەنجامیش لەم گەڕە چەمچەماڵ بە دەستیهێنا و 6 _ 2 لە سێمێلی بردەوە.

لەم گەڕەدا 34 کارتی زەرد و چوار کارتی سوور بەرزکراوەتەوە، سێمێل تاکە یانە بووە یاریی خاوێنی کردووە و هیچ کارتێکی لە گەڕی دووەمی خولی پلە یەکی کوردستان وەرنەگرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button