
یاریگا –
میسڕیەکان محەمەد سەڵاح بەتەنیا جێناهێڵن دوای ئەو کێشەیەی لەگەڵ ئارنە سڵۆتی راهێنەری لیڤەرپوول سەریهەڵدا و کارگێڕی یانە ئینگلیزیەکە پشتگیری سڵۆتی کرد لە بەرامبەر لێدوانەکانی سەڵاح کە سەرەنجام بە سزای دوورخستنەوەی هێرشبەرەکە کۆتایی هات پێش ئەوەی ستیڤن جێرارد و ڤیرجل ڤان دایک هەوڵەکانیان بۆ هێورکردنەوە دەسپێبکەن کە دواتر سەڵاح بۆ یارییەکەی بڕایتن بانگهێشتکرایەوە.
پێشتر ئەو گوندەی سەڵاحی لێ لەدایکبوو، دانیشتوانەکەی بێدەنگییان شکاند و پەیامی جیاوزییان بۆ پاڵپشتی سەڵاح گەیاند.
ئێستا کە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا هەفتەیەکی ماوە بۆ دەستپێکردن، بڕیارە سەڵاح بگەڕێتەوە و پەیوەندی بە هەڵبژاردەی میسڕەوە بکات. لای خۆشیەوە ئەمشەو ڤان دایک ئاشکرایکرد کە هیوای خواستووە و هاوکات داواشی لە “مۆ” کردووە دوای پاڵەوانێتیەکە بگەڕێتەوە بۆ ریزەکانی رێدز.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی لە سەرچاوە عەرەبییەکانەوە، یەکێتی تۆپی پێی میسڕ هەڵوێستێکی گەورە دەگرنەبەر بۆ پاڵپشتی ئەفسانەکەیان.
وەک لە زانیارییەکاندا هاتووە، یەکێتیەکە دەیەوێ هەر لە فڕۆکانەخانەی قاهیرە ئەو شوێنەی سەڵاح لێ دادەبەزێت، پێشوازیەکی نایاب پێشوازیی لێ بکەن وەک پشتگیرییەک بۆ ناوبراو دوای کێشەکەی لە لیڤەرپوول.
🚨🚨
الإتحاد المصري لكرة القدم يدرس استقبال محمد صلاح في مطار القاهرة بطريقة مميزة دعمًا له عقب الأحداث الأخيرة pic.twitter.com/MtuemRIyXN
— EPL World (@EPLworld) December 14, 2025
سەڵاح دووەم گۆڵکاری مێژووی فەرعۆنەکانە بە 63 گۆڵ و جیاوازیی 6 گۆڵ لە پێشەنگی ریزبەندییەکە کە حوسام حەسەنە. ئەم پاڵەوانێتیە کە پێدەچێت کۆتا وەشان بێت سەڵاح تێدا بەشداری بکات، دەرفەتێکی گەورەیە بۆی تا بۆ یەکەمین جار بە نازناوەکە شادبێتەوە. پێشتر لە ساڵەکانی 2017 و 2021 گەیشتە کۆتایی، بەڵام لە یەکەمیاندا کامێرۆن و لە دووەمیشیاندا سەنیگال بووە پاڵەوان.



