Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا رەخنە لە ئاستی ئەستێرەیەکی دەگرێت

"ئەمشەو ئاستی باش نەبوو"

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو 14ـی دێسێمبەری 2025، لە گەڕی 16ـی یارییەکانی پرێمەرلیگ، مانچێستەر سیتی بووە میوانی کریستاڵ پاڵاس، و 3-0 یارییەکەی لێ بردەوە.

فیڵ فۆدن لەو یارییەدا لە گێمی دووەم گۆڵێکی کرد، و ژمارەکانی گۆڵەکانی بۆ 6 گۆڵ لە پرێمەرلیگ و 10 گۆڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکانی ئەم وەرزە بەرزکردەوە، بەڵام دوای یارییەکە، پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەکە قسەی بۆ کەناڵی BBC کرد و نەیشاردەوە گلەیی لە ئاستی یاریزانەکە هەیە.

ئەمڕۆ فۆدن یارییەکی باشی نەکرد، تۆپی زۆری لەدەستدا و لە هەموو جووڵەیەکیدا پەلەی دەکرد. پێویستە بە ئارامی زیاترەوە یاریی بکات، تۆپ لای خۆی بهێڵێتەوە و لە ساتی دروستدا ریتمی یارییەکە بگۆڕێت. ئەو کاری زۆر نایاب بۆ تیپەکە دەکات.

فۆدن لەم وەرزە ئاستێکی نایاب پێشکەشدەکات و بە یەکێک لە یاریزانە هەرە گرنگەکانی سیتیزنس دادەنرێت، لە دوایین سێ یاری پێشوو، بەرامبەر لیدز یونایتد، فولهام و سەندرلاند گۆڵی تۆمارکردووە.

دوای یارییەکە، یاریزانە 25 ساڵانییەکە دانی بە سەختی یارییەکە دانا، و لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی سکای سپۆرت ڕایگەیاند کە یارییەکەیان بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس زۆر قورس بووە.

گرنگترین شت ئارامگرییە، پێموایە هەوڵماندا زۆر بە خێرایی هێرش ببەین، لە گێمی دووەمدا، زۆر باشتر بووین، ئەوە کلیلی سەرکەوتنی ئەمڕۆمان بوو، یارییەکی بە کۆمەڵمان کرد و بە ئاستی ئەم دواییەی خۆم لە پرێمەرلیگ دڵشادم و هیوادارم بەردەوام بم.

بابەتی زیاتر

Back to top button