Loading...
سعوودیەگرنگترین

زانیارییەکی پێشوەختە لەبارەی پلانی داهاتووی رۆناڵدۆ و نەسڕ ئاشکرادەکرێت

Yariga App

یاریگا –

خواستەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە سعوودیە و لەگەڵ یانەی نەسڕ لەوە زیاترە وەک تا ئێستا زانراوە. سەرچاوەکانی هەواڵ زانیاریی پێشوەختە پەیوەست بە هەنگاوی داهاتووی ئەفسانە پۆرتوگالیەکە ئاشکرادەکەن.

هەر لەگەڵ هاتنی بۆ خولی سعوودیە لە سەرەتای ساڵی 2023، بەرپرسانی وەرزشی ئەو وڵاتا ئامانجێگی گەورەتریان هەبوو لە گواستنەوەی ئەفسانەکەی مانچێستەر یونایتد و ریال مەدرید. بەوەی رۆناڵدۆیان وەک پرۆژەیەکی گەورەی وەبەر‌هێنان دەبینی بۆ گەیاندنی خولی وڵاتەکەیان بە ئاستێکی دیکە و هەروەها میواندارییکردنی مۆندیالی 2034. ئێستا کە نەسڕی دۆن پێشەنگی خولی رۆشەنە، بەشێک لە نیازەکانی کریستیانۆ نزیک دەبنەوە بەدیهێنان، بەوەی یانەکە بە نازناوە گەورەکان شادبکاتەوە و خۆشی ئامادەکاریی جەستەیی بکات بۆ مۆندیالی 2026 کە خەونە بەدینەهاتووەکەیەتی لە کاروانەکەیدا.

بەگوێرەی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، رۆناڵدۆ بۆ وەرزی داهاتوو دەیەوێ رابەرایەتی پرۆژەیەکی گەورەی وەبەرهێنان بکات لە یانەکە کە سەرچاوەکان وەک “پرۆژە تایبەتەکە” ناوزەدیان کردووە.

رۆناڵدۆ ئێستا خاوەنی لە 15%ی پشکەکانی نەسڕە بە بەهای 50 ملیۆن پاوەند. میدیاکان ئەوەیان زانیوە کە بۆ وەرزی داهاتوو بەشێکی گەورەی یانەکە دەکڕێتەوە بە ئامانجی خواستە وەرزشییەکان و گەیاندنی بە سکۆی نێودەولەتی. ئەوە جگە لە دامەزراندنی ئیدارەیەکی تۆکمە بۆ نەسڕ لەپێناو سەرخستنی پرۆژەکە.

رۆژنامەی ئاس بە پشتبەستن بە زانیارییە میدیاکانی دیکە ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە ئەو پرۆژەیە دەبێتە بەردی بناخە بۆ رۆناڵدۆ و خێزانەکەی تا بەهەمیشەیی لە لە سعوودیە بمێننەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button