Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

ڤان دایک پەیامێکی راستەوخۆی بە سەڵاح دەگەیەنێت

Yariga App

یاریگا –

ڤیرجل ڤان دایک لە کۆششی بەردەوامدایە بۆ گەیشتن بە دڵنیایی پەیوەست بە کێشەکەی ئەم دواییەی محەمەد سەڵاح و ئارنە سڵۆت کە بەهۆیە ئەستێرە میسڕیەکە چەند یارییەک لەسەر کورسی یەدەک و دواتریش بە سزادان بۆ یارییەکی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئینتەر میلان لە پێکهاتەی لیڤەرپوو دوورخرایەوە.

ڤان دایک کە یەکێک بوو لە کاراکتەرانەی رۆڵی هەبوو لە هێورکردنەوەی دۆخەکە، لە نوێترین لێدوانیدا ئاشکرای کرد کە تەنانەت داوای لە سەڵاح کردووە بەمزووانە بیر لە رۆیشتن نەکاتەوە، بەتایبەت کە گۆڵکارەکەی رێدز گرێبەستە نوێیەکەی تا هاوینی 2027 دەخایەنێت. یانەکان سعوودیەش بە پارەیەکی زۆرەوە بەردەوامن لە چاودێریکردنی.

کاپتنەکەی لیڤەرپوول بە هەفتەیەک بەر لە دەستپێکردنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کە سەڵاح پەیوەندی دەکاتەوە بە فەرعۆنەکانەوە، وتی

هیوادارم دوای جامی نەتەوەکانی ئەفریقا سەڵاح بگەڕێتەوە بۆ لیڤەرپوول. ئەو بۆ ئێمە گرنگە بۆ ئەو ئەو یارییانەی لەم وەرزەدا ماومانە.

ڤان دایک بە جۆرێک لە نادڵیاییشەوە وتی

بەڵام لە دیوێکی دیکەشەوە، هەموومان تۆپی پێ دەزانین چۆنە بەوەی نازانین چی روودەدات. هیوادارم بمێنێتەوە، چونکە ئەو بۆ ئێمە یاریزانێکی گرنگە. پێشمگوتووە کە بمێنێتەوە، بەڵام زیاترتان پێناڵێم. من پێمخۆشە ئەومان لەگەڵبێت، چونکە سەڵاح یەکێکە لە سەرکردەکانمان. بەڵام راستیەک هەیە ئەو ئێستا ئیتر پەیوەندی دەکاتە جامی نەتەوەکانی ئەفریقاوە.

 


 

بابەتی زیاتر

Back to top button