Loading...
کوردستان

لە گەڕی حەفتەمی خولی نایابی کوردستان یەک یانە یاریی خاوێنی کردووە

ئامار و داتای گەڕی حەفتەمی خولی نایابی کوردستان

Yariga App

یاریگا –

لە گەڕی حەفتەمی خولی نایابی کوردستان، یەک یانە یاریی خاوێنی کردووە و زۆرترین کارتی سووریش لەم گەڕە بەرز کراوەتەوە.

لە کۆی شەش یاریی گەڕی حەفتەمی خولی نایابی کوردستان، 12 گۆڵ تۆمار کراوە کە چوار گۆڵ لە گێمی یەکەم و هەشت گۆڵیش لە گێمی دووەم بووە، شفان جەمیل، یاریزانی زاخۆ خێراترین گۆڵی گەڕی تۆمارکردووە کە لە خولەکی چوار بەرامبەر پێشمەرگەی هەولێر بوو.

پێنج گۆڵپارێز لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان کلین شیتیان کردووە، هەریەک لە محمد سەرخێڵ لە شێروانە، راوێژ عەتا لە دەربەندیخان، سەرکار سەردار لە رزگاری، عەباس یابڕ لە چوارقوڕنە و گەیلان سادق لە هەندرێن کلین شیتیان لەگەڵ یانەکانیان کڕدوو هیچ گۆڵێکیان لێ تۆمار نەکرا، گەورەترین ئەنجامیش لەم گەڕە سیروانی نوێ بە دەستیهێنا و 3 _ 2 لە رانیەی بردەوە.

لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان 29 کارتی زەرد و پێنج کارتی سوور بەرز کراوەتەوە، زۆرترین رێژەی کارتی سوورە لە حەفت گەڕی رابردوودا، یانەی پێشمەرگەی هەولێر تاکە یانە بوو لەم گەڕەدا یاریی خاوێنی کردووە و هیچ کارتێکی رەنگا و رەنگیان وەرنەگرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button