Loading...
عێراقکوردستانگرنگترین

یاریگا زانیارییه‌كان ئاشكرا ده‌كات؛ نەورۆز گۆرانكاری گه‌وره‌ ده‌كات و سێ یاریزان ده‌گوازێته‌وه‌

ده‌ستبه‌رداری یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كان ده‌بێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەورۆز بەهۆی دۆخی خراپی تیپەکە و ئەنجامە نەخوازراوەکانی لە خولی ئەستێرەکان، بڕیاریداوە شۆڕشێکی گەورە لە پێکهاتەکەیدا بکات و دەسەڵاتی تەواوی بەخشیوەتە راهێنەر بۆ گۆڕانکاری ریشەیی.

دەسەڵاتی رەها بۆ راهێنەر

دەستەی کارگێڕی یانەی نەورۆز بڕیاریداوە دەسەڵاتی رەها  بداتە راهێنەری تیپەکە وه‌لی كه‌ریم و تەواوی بەرپرسیارێتی مێرکاتۆی زستانەی پێسپاردووە، راهێنەر سەرپشک کراوە لەوەی کام یاریزان دەهێنێت و دەستبەرداری کام یاریزان دەبێت، بە ئامانجی راستکردنەوەی رێڕەوی یانەکە.

گەڕانەوەی تۆمیوا؛ هەموو شتێک تەواو بووە

تۆری وه‌رزشی یاریگا زانیار ورد و پشتراستكراوه‌ ده‌ستكه‌تووه‌ لە یەکەم هەنگاوی ئەم شۆڕشەدا، یانەکە کارەکانی گواستنەوەی ئیبراهیم تۆمیوا، هێرشبەری ئێستای یانەی زەوڕا و پێشووی خۆی بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێناوە.

بەپێی زانیارییەکان، گواستنەوەکە کۆتایی هاتووە و تۆمیوا لە زستاندا دەگەڕێتەوە بۆ یانە کۆنەکەی، تەنیا ڕاگەیاندنی فەرمی ماوە.

تۆمیوا له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق گۆڵێكی كردووه‌ و له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا دوو توانیویه‌تی دوو گۆڵ بكات.

 کەیتا؛ لە چاوەڕوانی “مافی ده‌ستبه‌رداربوونه‌

سەبارەت بە هێڵی ناوەڕاست، یاریگا زانیاری ده‌ستكه‌وتووه‌ یانەی نەورۆز لەگەڵ کەڕار جەعفەر ناوەڕاستکاری بەتوانای یانەی مینا  گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی، یاریزانەکە رازی بووە، بەڵام تاکە بەربەست کە ماوەتەوە وەرگرتنی مافی دەستبەرداربوونـە لە کارگێڕی یانەی مینا، گفتوگۆكانی وه‌رگرتنی مافی ده‌ستبه‌رداربوونیشی له‌ قۆناخی كۆتاییه‌.

ماڵئاوایی لە پیشەگەرەکان

بە ئەگەری زۆرەوە یانەی نەورۆز دەستبەرداری زۆربەی یاریزانە پیشەگەرەكانی ئێستای دەبێت، چونکە ئاستیان لە ئاستی چاوەڕوانیدا نەبووە.

لە بەرامبەردا، کارگێڕی یانەکە بە چرای سەوزی ڕاهێنەر، لە هەوڵدایە بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی پیشەگەری بەناوبانگی به‌رازیلی تاوەکو بتوانن لە قۆناخی داهاتوودا تیپەکە لە ناوچەی مەترسی دووربخەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button