Loading...
ئیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ بارسێلۆنا لە گواستنەوەی هێرشبەرێک دەکشێتەوە

دوایین پەرەسەندن..

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لە گواستنەوەی دوسان ڤلاهۆڤیچ، هێرشبەری سڕبی دەکشێتەوە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا بڕیاریداوە چیدیکە گرنگی بە تواناکانی دوسان ڤلاهۆڤیچ، هێرشبەی یوڤێنتوس نەدات بەهۆی دابەزینی ئاستی لە گواستنەوەی هێرشبەرە سڕبییەکە پاشگەزدەبێتەوە.

هێرشبەرە 25 ساڵانییەکە لەم وەرزە لە 20 یاریی تەنیا 8 گۆڵی کردووە، بەشێوەیەکی بەرچاو ئاستی دابەزیووە و پێکانێکی درێژخایەنیش بەرۆکی گرتووە و تاوەکو کۆتایی مانگی دووی ساڵی داهاتوو ناگەڕێتەوە یاریگاکان.

ڤلاهۆڤیچ لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤێنتوس بەسەردەچێت و دەتوانێت بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەیەکی نوێ بکات.

دوسان لە هاوینی 2022 بەبڕی 85 ملیۆن یۆرۆ لە فیۆرێنتیناوە پەیوەندی بە خانمە پیرەکە کردووە، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 35 ملیۆن یۆریە.

بابەتی زیاتر

Back to top button