Loading...
ئیسپانیا

پێدری ریکۆردێکی مێژوویی لیۆنێل مێسی دەشکێنێت

150 یاریی لالیگا...

Yariga App

یاریگا –

پێدری گۆنزالێز، توانی ژمارەی پێوانەیی لیۆنێل مێسی لە پێکهاتەی سەرەکی بارسێلۆنا یەکسان بکاتەوە.

پێدری لە سەرەتای پەیوەندی کردنی بە بارسێلۆنا لە وەرزی 2020-2021 تاوەکوو ئێستا سەلماندوویەتی هیچ جێگرەوەیەکی نییە. گرنگییەکەی بۆ بارسێلۆنا لە گەیشتنی بە 150 یاریی لالیگا شەوی رابردوو یەکلایی بوویەوە، تەنانەت ژمارەی پێوانەیی لیونێل مێسی تێپەڕاند.

پێدری لەم وەرزەدا 14 یاری کردووە، لە وەرزی رابردوو 37 یاریی، لە (2023-2024) 24 یاریی، لە (2022-2023) 26 یاریی، لە (2021-2022) 12 یاریی و لە یەکەمین وەرزیشی 37 یاری بە درێسی بلاوگرانا کردووە. پێدری لە تەمەنی 23 ساڵ و 18 رۆژدا ئەم ژمارە پێوانەییەی بەدەستهێنا و بووە بچوکترین یاریزان لە مێژووی بارسێلۆنا کە ژمارەی یارییەکانی لە لالیگا بگاتە 150 یاریی. جێگەی سەرنجە کە لەسەرجەم پاڵەوانەتییەکانیش ژمارەی یارییەکانی گەیشتە 220 یاریی.

بەم شێوەیە پێدری پێش مێسی کەوتەوە کە ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە لە تەمەنی 23 ساڵ و 121 رۆژدا 150هەمین یاری بۆ بارسێلۆنا کرد. یاریزانی پێشووی بارسا لە 23ی تشرینی یەکەمی 2010 لە یارییەکەی بەرامبەر زاراگۆزا لە گەڕی هەشتەمی لالیگادا ئەم ژمارە پێوانەییەی بەناوی خۆیەوە کرد و بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ و بەدەستهێنانی سێ خاڵ بۆ بارسا ئاهەنگی بۆ گێڕا.

پێدری لەم 150 یارییە لە چەندین پۆستی جیاوازدا یاری کردووە. 121 جار وەک یاریزانی ناوەڕاست و 20 جار لە پۆستی هێرشبەری ناوەڕاست، 7 جار وەک باڵی چەپ، جارێک وەک یاریزانی ناوەڕاستی چەپ و جارێکیش وەک بەرگری. لەم یارییانەدا 22 گۆڵی کردووە و 17 ئەسیستیشی هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button