Loading...
ئیتاڵیا

بنەماڵەی ئانێلی: یوڤێنتوس بۆ فرۆشتن نییە

دەستبەرداری خانمە پیرەکە نابین!

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس کە خۆی بۆ یارییەکەی ئەم هەفتەیە لە سێریا ئەی بەرامبەر بۆلۆنیا ئامادە دەکات، هەواڵی فرۆشتنی یانەکە سەرنجەکانی لە یارییەکە دوورخستەوە و هەموانی تووشی شۆک کرد.

بنەماڵەی ئانێلی، لەڕێگەی کۆمپانیاکەیانەوە بەناوی ئێکسۆر، کە خاوەندارییەتی یانەی یوڤێنتوس دەکەن رایانگەیاند کە یوڤێنتوس بە کۆمپانیای دراوی ئێلێکترۆنی یان هیچ کەسێکی دیکە نافرۆشن، ئەمەش دوای ئەوەدێت کە ئۆفەرێکی کاشیان لەم دواییانەدا لەلایەن تێتێرەوە (Tether’s USDT) پێگەیشتبوو.

کۆمپانیای تێتەر کە بنکەکەی لە شاری سالڤادۆرە، پێشنیاری کڕینی پشکی یوڤینتوسی لەکۆمپانیای ئێکسۆر کردبوو کە خاوەن زۆرترین نازناوە لە ئیتاڵیا و ئەگەر گرێبەستەکە واژۆ کرابا، یەک ملیار یۆرۆ وەبەرهێنانیان لە یانەکەدا دەکرد. ئۆفەرەکەی تێتەر بەهای یوڤێنتوسی بە نزیکەی یەک ملیار یۆرۆ دادەنێت و نرخی پشکەکانی ئەم دواییەی یانەکەش لەخۆدەگرێت.

دەستەی کارگێڕی کۆمپانیای ئێکسۆر بە کۆی دەنگ ئەو پێشنیارەیان رەتکردەوە و جەختیان لەوە کردەوە کە بەنیاز نین هیچ پشکێکی یوڤێنتوس بفرۆشن کە نزیکەی سەدەیەکە خاوەندارێتی دەکەن. یوڤێنتوس لەڕووی داراییەوە کێشەی زۆری هەبووە، نزیکەی دە ساڵە سوودی ساڵانەی بەدەست نەهێناوە، لەمساڵدا پشکەکانی بەڕێژەی 27% دابەزیوە. لەم ساڵدا زیاتر لە 10% خاوەندارێتی لە یوڤێنتۆسدا کۆکردۆتەوە، بەمەش دەبێتە دووەم گەورەترین خاوەن پشک لە دوای ئێکسۆر.

لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا یوڤێنتوس رووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بووەتەوە لەناو یاریگا و دەرەوەی یاریگا، دوای بەدەستهێنانی نۆ نازناوی لەسەریەک، دواجار پلەی حەوتەمی سێریا ئەی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button