
یاریگا –
لە نوێترین هەواڵەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا بۆ ئەمڕۆ ١٤ی کانوونی یەکەم، جموجۆڵەکانی ڕیال مەدرید و یەکلاکردنەوەی چارەنووسی یۆرگن کڵۆپ بوونەتە مانشێتی سەرەکی میدیاکان.
کڵۆپ دەرگای راهێنەرایەتی بە رووی ڕیال مەدرید و لیڤەرپوڵدا داخست
یۆرگن کڵۆپی ئەڵمانی کۆتایی بەو مشتومڕانە هێنا کە لەسەر داهاتووی دروست ببوو، بەتایبەت دوای ئەوەی ناوی بەستراوە بە وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی لیڤەرپوڵ و ڕیال مەدریدەوە.
ئۆلیڤەر مینتزلاف، بەڕێوەبەری جیهانیی تۆپی پێ لە گروپی رێد بوڵ، ڕایگەیاند کە کڵۆپ گەڕانەوە بۆ کاری ڕاهێنەرایەتی لە پێشینەی کارەکانیدا نییە. مینتزلاف بۆ رۆژنامەی ئاسـی ئیسپانی گوتی،
“کڵۆپ بە روونی ئاماژەی بەوە کردووە کە لەم قۆناخەدا نایەوێت وەک بەڕێوەبەری هونەری کار بکات.”
بەو لێدوانەش، کڵۆپ بە شێوەیەکی کاتی دەرگای بەڕووی هەر پڕۆژەیەکی نوێی ڕاهێنەرایەتیدا داخست و دەنگۆی گەڕانەوەی خێرای بۆ یاریگاکان ڕەتکردەوە.
ریال مەدرید چاوی لە بەرگریکارێکی مانچێستەر یونایتدە
سەرچاوە بەریتانییەکان ئاشکرایان کردووە، یانەی ڕیال مەدرید گرنگی بە دیۆگۆ دالۆت، بەرگریکاری پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر یونایتد دەدات.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپهری تیم تۆكی بهریتانی، یانەی شاهانە دالۆتی خستووەتە پلانەکانی بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری و بەنیازن له 2026 هەوڵی گواستنەوەی بدەن. راپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە كارگێری مانچێستەر یونایتد دەرگای فرۆشتنی ئەو یاریزانەیان دانەخستووە ئەگەر گرێبەستێکی گونجاویان پێشکەش بکرێت.
گرنگیپێدانی ریال مەدرید بە دالۆت سەرەڕای ئەوە دێت کە یانەکە لە هاوینی 2025 گرێبەستی لەگەڵ ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد واژۆ کردووە، دالۆت بەهۆی توانای یاریکردنی لە هەردوو لای راست و چەپی بەرگری، بووەتە ئامانجی یانەکانی وەک ئاتلێتیکۆ مەدرید و بایرن میونشنیش.
ریال مەدرید چاوی لە رۆدرییە
ههروهها رۆژنامهی ئاس ئاشكریكرووه،یانەی ڕیال مەدرید پلانێکی گەورەی هەیە بۆ گواستنەوەی رۆدری، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی مانچێستەر سیتی، یانە شاهانەکە دەیەوێت بەم گرێبەستە بۆشایی هێڵی ناوەڕاستی پڕبکاتەوە و وەک یەکێک لە گرنگترین ئامانجەکانی ساڵی 2026 سەیری دەکات.



