Loading...
عێراقکوردستانگرنگترین

دهۆك له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌یه‌كی وه‌رزی رابردووی زاخۆی گه‌یشته‌ رێكه‌وتن

ئەستێرەکەی عێراق رکابەرە سەرسەختەکەی هەڵبژارد

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەی عێراقی و یاریزانی پێشووی یانەی زاخۆ، ئەحمەد یاسین، وێستگەی داهاتووی خۆی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دیاریکردووە ده‌گه‌رێته‌وه‌ دهۆك.

وردەکاری رێککەوتنەکە

تۆڕی وه‌رزشی یاریگا لە زاری سەرچاوەیەکی باڵاوە ئاشکرای زانیاری ورد و پیشتراستكراوی ده‌ستكه‌وتووه‌، کە یانەی دهۆک و ئەحمەد یاسین  هەموو مەرجەکانیان بڕاندووەتەوەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەسه‌ره‌تای مێڕكاتۆی زستانه‌ كه‌ چه‌ند رۆژێكی ماوه‌، یاریزانه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ڵۆكانی چیا ده‌كات و به‌ میدیاكان.

ئەحمەد یاسین ئێستا یاریزانی یانەی ئۆرێبرۆى خولی پلە یەکی سویده‌ و گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە هەیە، بەڵام ئامادەکاری دەکرێت بۆ گەڕانەوەی بۆ عێراق. یاریزانە 33 ساڵه‌كه‌، لە باڵی راست و ناوەڕاستی هێرشبەری یاری دەکات.

یاسین كه‌ خاوه‌ن 63 یاریی نێوده‌وڵه‌تیه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق وەرزی رابردوو  یاری بۆ یانەی زاخۆ کرد و یەکێک بوو لە یاریزانە دیارەکانی خولەکە، پێش ئەوەی لە هاویندا بگەڕێتەوە بۆ سوید، بەڵام ئێستا دهۆک دەیەوێت بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونە نێودەوڵەتییەکەی، هێڵی هێرشبەری بەهێز بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button