
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی هەفتەی شازدەی لالیگا دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی شازدەی لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاریی

دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لە پازدە یاریی ئەم وەرزەی لالیگا پێنج یاریی بردووەتەوە، سێ یاریی یەكسان بووە و حەفت یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە ریزبەندی یازدەیەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.
لە بەرامبەردا ریال مەدرید لە كۆتا پێنج یاریی لالیگادا تەنیا یەک یاریی براوە بووە سێ یاریی یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە.
لەم وەرزەی لالیگادا لە كۆی شازدە یاریی یازدە یاریی بردووەتەوە سێ یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 36 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئالاڤێس بە بێ گۆریدی و ماراش رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
ریال مەدرید بو بێ ئێندریک، كارێراس، گارسیا، میلیتاو، كاماڤینگا، ئارنۆڵد، كارڤاخال، مێندی و دەیڤد ئالابا رووبەڕووی ئالاڤێس دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئالاڤێس
سیڤێرا
ئۆتۆ، ئینریكێز، پارادا، تێناگلیا
ڤیسێنتی، بلانكا، سوارێز، ئالێنا
بۆێی، مارتینێز
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
ڤاڵڤێردی، چوامینی، ئاسێنسیۆ، هاوسن
سێبایۆس، گولەر
رۆدریگۆ، بێڵینگهام، ڤینیسیۆس
گۆنزالۆ گارسیا



