Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

ئەستێرەیەکی لێیستەر گۆڵێک شایستە بە خەڵاتی “پوشکاش” تۆماردەکات

Yariga App

یاریگا –

عەبدول فاتاو یاریزانی لێیستەر سیتی بە گۆڵێکی سەرنجڕاکێش سەرنجی مێدیا ئینگلیزیەکانی بۆلای خۆی راکێشاوە.

ئەمشەو لە هەفتەی 21ی یارییەکانی چامپیۆنشیپ لێیستەر 3-1 لە ئێپسویچ تاونی بردەوە. گۆڵی دووەمی رێویەکانی ئینگلتەرا لەلایەن ئەو ئەستێرە غانیەوە تۆمارکرا کە دوای ئەوەی لە نزیک ناوچەی سزای یانەکەی بەشێوەیەکی نایاب دوو یاریزانی تیمی دژبەر دەبڕێت، بە لێدانێکی دوور هاتنەپێشەوەی گۆڵپارێزی ئێپسویچ دەقۆسێتەوە و تۆڕەکە دەهەژێنێت.

جێی باسە ئەو یاریزانە هەر لەو یارییەدا دوو جار ئەو هەوڵەی دا گۆڵی مەودا دوور تۆماربکات. لە جاری یەکەمدا لەناوچەی ئێپچسویچ بوو بەڵام ستوون رێگری کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button