
یاریگا –
دوای یاریی نەکردنی لە پێکهاتەکەی ئارنە سڵۆت و دواتریش بەهۆی تەقینەوەی کێشەی نێوان محەمەد سەڵاح و راهێنەرە هۆڵەندیەکە، ئەستێرە میسڕیەکە ئەمشەو بەرامبەر بڕایتن گەڕایەوە بۆ سەر کورسی یەدەک. چانس یاوەری بوو کە هەرزوو بەهۆی پێکانی جۆ گۆمێزەوە کە گۆڕانکاریی ناچاری پێکرا، سەڵاح لە خولەکی 26 هاتە یارییەکەوە.
گەڕانەوەی گۆڵکارەکەی رێدز دوای کۆبوونەوەی نێوانیان هات لەگەڵ سڵۆت بە دەستپێشخەریی ڤێرجل ڤان دایکی کاپتنی یانەکە.
سەڵاح لە خولەکی 60 بە جێبەجێکردنی کۆڕنەڕێک ئەسێستێکی نایابی بۆ هوگۆ ئێکیتیکی کرد و ئەستێرە فەڕەنسیەکە دووەم گۆڵی خۆی و یانەکەی بەرامبەر برایتن تۆمارکرد کە گۆڵی دڵنیایی بوو بۆ بردنەوەی سێ خاڵەکە.
بەو ئەسێستە، سەڵاح توانی کۆی بەشداریکردنی لە گۆڵدا بۆ لیڤەرپوول لە مێژووی پرێمەرلیگ بەرزبکاتەوە بۆ 277. بە گشتی (188 گۆڵ و 89 ئەسێست). بەوەش پێش وەی روونی ئەفسانەی مانچێستەر یونایتدی دایەوە لە رووی ژمارەی گۆڵ و ئەسێست بە درێسی تەنها یەک یانە کە پێشتر ریکۆردەکە بەناوی روونیەوە بوو بە هەبوونی 183 گۆڵ و 93 ئەسێست.
جیا لەو ریکۆردە، هاوکات سەڵاح هەر بەو ئەسێستە خۆی گەیاندە ریزبەندیی سێیەمی ئەو یاریزانانەی خاوەنی زۆرترین ژمارەی بەشداریین لە گۆڵکردن لە مێژووی خولی ئینگلیزی کە توانیویەتی لەگەڵ هەردوو یانەی چێڵسی و لیڤەرپوول 280 جار بەشداریی لە هەژاندنی گۆڵەکاندا بکات. بەوەش بەفەرمی پێش فرانک لاپماردی دایەوە. ئێستا لەم ریکۆردەدا تەنها ئالان شیرەر (324) و وەین روونی (311) بەشداریی لەپێشیەوە دەبینرێن.
Put some RESPECT on his name
MOHAMED SALAH 🇪🇬 👑
Different Breed. pic.twitter.com/z07EPljuwK
— LFC Unlocked (@LFCUNLOCKED) December 13, 2025
🇪🇬👑 Mo Salah is now third in the list of most Premier League goal contributions in history:
1️⃣ Alan Shearer – 324
2️⃣ Wayne Rooney – 311
3️⃣ Mo Salah – 280
4️⃣ Frank Lampard – 279 pic.twitter.com/0q4uGk3k0e— Football Tweet ⚽ (@Footballtweet) December 13, 2025



