
یاریگا –
دۆخی ڤینیسیۆس جونیۆر لە نادڵنیاییدا ماوەتەوە و سەرچاوەیەکیش زانیاریی نوێ لەسەر چارەنووسی بڵاودەکاتەوە.
بە هاتنی کیلیان ئێمباپێ، بەتایبەتی لە دووەم وەرزی خۆیدا سەرەڕای خراپی ئاستی ریال مەدرید، بەڵام ژمارە تاکەکەسییەکانی ئەستێرە فەڕەنسییەکە بەشێوەیەکی بەرچاو پێش ڤینیسیۆسی داوەتەوە. بەڵام سوپەرستارە بەڕازیلیەکە سوورە لەسەر خواستە کەسییەکانی بەتایبەت بەرزکردنەوەی مووچەکەی لای کەم نزیک لەوەی ئێماپێ وەریدەگرێت. ئەوەشی کردووەتە مەرج بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مەدرید. بەڵام کارگێڕی مێرێنگی چەندجارێکر رەتیانکردووەتەوە.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە تۆڕی هەواڵی فیچاخێسی ئیسپانیی بڵاویکردووەتەوە، ریال هیچ ئۆفەرێکی دیکە پێشکەشی ڤینیسیۆس ناکەنەوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کە لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی زانیوە کە بارودۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوامبێت، ئەوا ئەگەری هەیە هاوینی داهاتوو بیفرۆشن. لە ئێستاشدا یانە سعوودیەکان زیاتر لە هەرکاتێکیتر بەپەرۆشن بە پارەیەکی خەیاڵی بیگوازنەوە.
لە وردەکاریی زانیارییەکانیدا فیچاخێس نووسیویەتی کە کارگێڕی ریال ماوەی 15 مانگە لە گفتوگۆدان لەو بارەیەوە لەگەڵ ڤینیسیۆس، بەڵام هیچ پێشکەوتنێک رووینەداوە.
❌ Real Madrid no le presentará otra oferta de renovación a Vinícius Jr. y podría ser vendido en el próximo verano.
⌛️El Merengue lleva ¡15 MESES! negociando con el extremo brasileño, pero no hay avances.
ℹ️ @KrrishFT pic.twitter.com/2Y7nmV04aP
— Fútbol Fichajes (@FutboolFichajes) December 13, 2025
جیاواز لە وەرزەکانی رابردوو کە ژمارەکانی نایاب بوون لە چامپیۆنزلیگ، ئەم وەرزە ڤینیسیۆس لە 6 یاریی پاڵەوانێتیەکەدا نەیتوانیوە رێگەی گۆڵ بدۆزێتەوە و تەنها دوو ئەسێستی هەیە. لە لالیگاش لە 16 هەفتەدا خاوەنی 5 گۆڵ و 4 ئەسێستە.



