Loading...
عێراقکوردستانگرنگترین

کۆتایی هات؛ بڕیارە چاوەڕواننەکراوەکە لەسەر گرێبه‌ستی ئاکام هاشم درا

تەنیا یەک هۆکار ئاراستەی ئاکام هاشمی گۆڕی چی روودەدات؟

Yariga App

یاریگا –

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، ئاستە بەرزەکەی ئاکام هاشم لە یارییەکانی جامی عەرەب بووەتە بابەتی گەرمی میدیا عێراقییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە بەهۆیەوە دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە گوایە ئەو  یاریزانه‌ ئۆفەری گەورەی لە یانەکانی کەنداو و ئەوروپاوە پێگەیشتووە، بەڵام ڕاستییەکە شتێکی دیکەیەن.

ئۆفەری پێشكه‌ش نه‌كراوه‌

سەرچاوەیەکی تایبەت و ئاگادار بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، سەرەڕای ئەو هەڵایە میدیاییە، تاوه‌كو ئەم ساتە هیچ گرێبەست و ئۆفەرێکی فەرمی لەلایەن هیچ یانەیەکی ئەوروپی یان کەنداوییەوە پێشکەش بە ئاکام هاشم نەکراوە و هەواڵەکان تەنیا لە چوارچێوەی قسەی سۆشیاڵ میدیادان.

مەرجێک ڕێگری لە رۆیشتنی دەکات

زانیارییەکانی یاریگا ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، تەنانەت ئەگەر ئۆفەریش هەبێت، ئاکام هاشم لەم ماوەیەدا ناتوانێت یانەکەی جێبهێڵێت.

هۆکارەکە دەگەڕێتەوە بۆ مەرجێکی یاسایی لە گرێبەستەکەیدا لەگەڵ یانەی زەورا. بەپێی گرێبەستەکە، ئاکام هاشم پابەند کراوە کە لە سەرەتای وەرزەوە تا کۆتایی وەرز لەگەڵ زەورا بەردەوام بێت و مافی ئەوەی نییە لە گواستنەوەی زستانەدا گرێبەست لەگەڵ هیچ یانەیەکی دیکە واژۆ بکات.

ئاکام هاشمی 27 ساڵ، کە خەڵکی هەولێرە، لە ئێستا له‌ یانه‌ی زه‌ورا یاریی ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق له‌ جامی كه‌نداو ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد، ناوبراو خاوەنی ئەزموونێکی دەوڵەمەندە،وەرزی ڕابردوو لە یانەی شورتە یاری کردووە بوونه‌ پاڵه‌وانی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق و وەرزەکانی پێشووتریش بە درێسی یانەی هەولێرەوە دەرکەوتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button