Loading...
ئیسپانیا

بەهای ئاردا گولەر لەچاو ئێمباپێ بەرزتردەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

دوایین داتاکانی ترانسفێرمارکێت دەریدەخەن کە گەشەی بەهای ئاردا گولەر لەم وەرزەدا لە هی کیلیان ئێمباپێ زیاتر بووە.

لە نوێترین نوێکاریدا سەبارەت بە بەهای دارایی یاریزانانی لالیگا، ئاردا گولەر ئەستێرەی لاوی ریال مەدرید لە پێشەنگی لیستی زۆرترین بەرزبوونەوەی نرخەکاندایە. بەرزبوونەوەی باوەڕپێنەکراوی ئەو دەرئەنجامی راستەوخۆی ئەو متمانەیە کە چابی ئاڵۆنسۆ لە سەرەتای وەرزەوە پێی بەخشیوە.

هێرشبەرە تورکەکە نەهاکەی 30 ملیۆن یۆرۆ بەرز بووەتەوە بازدانی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و ئێستا بەهاکەی گەیشتووەتە 90 ملیۆن یۆرۆ.

لە پلەی دووەمدا کیلیان ئێمباپێ دێت کە بەهاکەی 20 ملیۆن یۆرۆ بەرز بووەتەوە و ئێستا بەهاکەی دەگاتە 200 ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش کردییە یەکێک لە گرانترین یاریزانەکانی تۆپی پێی جیهان. ئەوەی کە گولەر و ئێمباپێ لە یەک کاتدا لە لوتکەی لیستەکەدان، بەڵگەیە لەسەر وەبەرهێنانی ریال مەدرید لە تۆپی پێی ئیسپانیا.

فێرمین لۆپێزی یاریزانی بارسێلۆنا یەکێکی دیکەیە لە ناوە دیارەکانی لیستەکە. بەهای یاریزانە لاوەکەی بلاوگرانا 10 ملیۆن یۆرۆ زیاتر بووە و بۆ 70 ملیۆن یۆرۆ بەرزبووەتەوە و بەمەش خۆی گەیاندە پلەی سێیەم لە لیستی ئەو یاریزانانەی لەم ماوەیە بەهاکانیان بەرز بووەتەوە. لە دوای ئەو ئالڤارۆ کارێراسی بەرگریکاری ریال مەدریدە کە بەهەمان شێوەی لۆپێز بەهاکەی 10 ملیۆن یۆرۆ بەرزبووەتەوە.

نوێکردنەوەی بەهاکانی ترانسفێرمارکێت وێنەیەکی روونی گۆڕانی بەهاکان لە لالیگادا دەخاتە روو، ئەمەش دەریدەخات کە یاریزانە لاوەکان، زیاتر لە جاران، بوونەتە بزوێنەری سەرەکی گەشەی بازاڕ.

بابەتی زیاتر

Back to top button