Loading...
عێراقکوردستانگرنگترین

دوایین زانیاری له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی زاخۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی دوو ئه‌ستێڕه‌ی نه‌ورۆز

وردەکاریی جوڵەکانی زاخۆ بۆ گواستنەوەی دوو ئەستێرەکەی نەورۆز

Yariga App

یاریگا –

یانه‌ی زاخۆ  هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی دوو ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز داوه‌، یاریگا دوایین زانیارییه‌كان ئاشكرا ده‌كات.

سەرچاوەیەکی باڵا و ئاگادار، وردەکاریی گفتوگۆکانی یانەی زاخۆی بۆ گواستنەوەی دوو یاریزانی سەرەکیی یانەی نەورۆز بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا ئاشکرا کرد، کە تێیدا چارەنوسی یەکێکیان یەکلایی بووەتەوە و ئەوەی دیکەش هێشتا لە قۆناخی گفتوگۆدایە.

مەروان حوسێن و زاخۆ نەگەیشتنە رێککەوتن

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە بۆ یاریگا، کارگێڕی یانەی زاخۆ گفتوگۆی لەگەڵ مەروان حوسێن، هێرشبەری یانەی نەورۆز کردووە بەمەبەستی گواستنەوەی بۆ ریزەکانیان لەم گواستنەوەیەدا، بەڵام دەرەنجامەکەی نەرێنی بووە، سەرچاوەکە پشتڕاستی کردەوە کە هەردوولا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و ئەو دۆسیەیە داخراوە، بەمەش مەروان پەیوەندی بە کوڕانی خابوورەوە ناکات.

دۆسیەی محەمەد دلاوەر بە کراوەیی ماوەتەوە

لە لایەکی دیکەوە، یانەی زاخۆ چاوی لەسەر محەمەد دلاوەر، ئەستێرەی لاوی یانەی نەورۆزە، سەرچاوەکەی یاریگا روونیکردەوە کە دۆسیەی گواستنەوەی ئەم یاریزانە هێشتا بە کراوەیی ماوەتەوە و یەکلایی نەبووەتەوە.

سەرچاوەکە زانیارییەکی وردی درکاند و رایگەیاند،

“تا ئەم ساتە، یانەی زاخۆ بە هیچ شێوەیەک قسەی راستەوخۆی لەگەڵ خودی محەمەد دلاوەر نەکردووە، بەڵکو گفتوگۆکان تەنیا لەگەڵ بریکاری یاریزانەکە بەڕێوە دەچن.”

یانەی زاخۆ لەم وێستگەیەدا هەوڵ دەدات پێکهاتەکەی بەهێز بکات، بەڵام تاوه‌كو ئێستا نەیتوانیوە گرێبەستی ئەم دوو ئەستێرەیەی نەورۆز مسۆگەر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button