Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەکی گەورەی ریال مەدرید گەڕایەوە

سێ یاریزان بۆ یارییەکەی ئالاڤێس ئامادە دەبن

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید رۆژێک بەر لە رووبەڕووبوونەوەی ئالاڤێس، تواناکانی کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەڕەنسی بۆ دەگەڕێتەوە.

ئەمرۆ یاریزانانی ریال مەدرید دەستیان بە مەشقەکانیان کردەوە، کیلیان ئێمباپێ لەگەڵ هاوڕێکانی بەشداریی مەشقە بەکۆمەڵەکانی کردووە و بۆ یارییەکەی ئالاڤێس ئامادە دەبێت.

سوپەر کیلیان بەهۆی پێکان چوارشەممەی رابردوو نەیتوانی لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی یاریی بکات.

هاوکات جیا لە ئێمباپێ، دین هاوسن، بەرگریکاری ئیسپانی بەشداریی مەشقەکانی ئەمڕۆی کردووە و بۆ یارییەکەی ئالاڤێس ئامادەیە. هەروەها ئانتۆنیۆ رودیگەریش بەبێ گرفت مەشقی کردووە.

سبەی یەکشەممە 14ـی دێسێمبەر، کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی 16ـی لالیگا دەبێتە میوانی دێپۆرتیڤۆ ئالاڤێس.

Back to top button