Loading...
ئینگلتەرا

ئەستێرەیەکی مانچێستەر یونایتد بەشداری مەشقی یانەکەی نەکرد

شەیتانە سوورەکان لە توانای چەند یاریزانێکیان بێبەش دەبن

Yariga App

یاریگا –

بێنیامین شێشکۆ، هێرشبەری مانچێستەر یونایتد، بەهۆی ژەهراوی بوون بە خۆراک بەشداری مەشقەکانی یانەکەی نەکرد.

رۆبن ئامۆریم، راهێنەری مانچێستەر یونایتد لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئاشکرای کرد کە شێشکۆ، بەم دواییە بەدەست ژەهراویبوونی خۆراکەوە دەناڵێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی دواخستنی گەڕانەوەی بۆ مەشقەکان.

بەتایبەتی کە مانچێستەر یونایتد دوو هێرشبەری سەرەکی یانەکەی برایان ئێمبوێمۆ و ئاماد دیالۆ بە هۆی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا پەیوەندی بە کەمپی هەڵبژاردەکەیانەوە دەکەن، ئەمەش بژاردەی هێرشبەری لە هەفتەکانی داهاتوودا بۆ ئامۆریم قورستر دەکات.

نادڵنیایی لەسەر گەڕانەوەی شیشکۆ، فشاری خستۆتە سەر هێرشبەرانی دیکەی بەردەست، وەک جوشوا زیرکزی و ماتیۆس کینیا. هەروەها ئامۆریم لە کۆنگرەیت رۆژنامەوانی یارییەکەی بەرامبەر بۆرنمۆس گوتی:

هاری ماگوایەر و دی لیخت ئامادە نابن، سەبارەت بە بێنیامین شێشکۆ پێویستە بزانین چیلێدێتەوە بە ئەگەرێکی زۆر دەتوانێت بگەڕێتەوە، بەڵام چاوەڕێ دەکەین، هێشتا دوو مەشقمان ماوە بۆ ئەوەی بڕیاربدەین.

یونایتد لە هەفتەکانی داهاتوودا خشتەیەکی جەنجاڵی هەیە و بەر لەسەری ساڵ چوار یاری لە پرێمەرلیگ دەکات، کە لە یاریگای خۆی بەرامبەر بۆرنمۆسەوە دەستپێدەکات. بۆرنمۆس لەم دواییانەدا سەلماندی کە رکابەرێکی سەربەکێشەیە بۆ یونایتد، لە دوایین چوار یاریاندا لە پرێمەرلیگ شەیتانە سوورەکان یەک بردنەوە و یەکسانبوونێکیان بەرامبەر بۆرنمۆس هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button