Loading...
ئه‌مریکاجیهانمۆندیالی 2026

داواکاری بلیتەکانی جامی جیهانی ژمارە پێوانەییەکی مێژوویی تۆمار دەکات

5 ملیۆن بلیت لە 24 کاتژمێردا

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی جیهان ‘فیفا’ رایگەیاند، لە 24 کاتژمێردا، پێنج ملیۆن داوای بلیتیان پێگەیشتووە.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە کە فرۆشتنی بلیتی مۆندیال دەستیپێکردووە، هاندەرانی زیاتر لە 200 وڵات داواکارییەکانیان ناردووە. ئەوە یەکەم دەرفەت بوو بۆ هاندەران داوای بلیتی یاریی دڵخوازی خۆیان لە پاڵەوانێتییەکە بکەن دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو هەر تیپێک رکابەرەکەی یەکلایی بوویەوە.

ئێستا لە 24 کاتژمێری سەرەتایی قۆناخی سێیەمی فرۆشتنی بلیتەکاندا زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس داواکارییان بۆ کڕینی بلیت پێشکەش کردووە. فیفا سەبارەت بەم ژمارەیە دەڵێت:

ئەو ژمارانە نیشانەی سەرنجڕاکێشی رکابەرییەتییەکەیە کە بۆ یەکەمینجار بە بەشداری 48 هەڵبژاردە بەڕێوە دەچێت، و پەیامێکیشی ناردووە کە سەرەڕای ئەو رەخنانەی کە لە رۆژی پێنجشەممەوە بەهۆی نرخەکان دەگیرێت، هیچ نیازێک نییە پێداچوونەوە بە نرخەکان بکەن و نرخەکان ناگۆڕن.

فیفا ئاماژەی بەوەشکردووە، هاندەرانی هەرسێ وڵاتی میواندار زۆرترین خواستیان لەسەر بلیتەکان تۆمارکردووە، دوای ئەوان هاندەرانی هەریەک لە کۆڵۆمبیا، ئینگلتەرا، ئیکوادۆر، بەڕازیل، ئەرجەنتین، سکۆتلەندا، ئەڵمانیا، ئوسترالیا، فەرەنسا و پەنەما دێن. لە نێو یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکاندا، یارییەکەی نێوان کۆڵۆمبیا و پۆرتوگال لە مەیامی لە 27ی حوزەیران، کە پێدەچێت کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەشداری تێدا بکات، زۆرترین داواکاری بۆ وەرگرتنی بلیت لەسەر بووە.

یارییەکانی دیکە کە خواستی زۆریان لەسەرە بریتین لە بەرازیل و مەغریب، مەکسیک و کۆریای باشوور، ئیکوادۆر و ئەڵمانیا، سکۆتلەندا و بەرازیل.

یارییەکانی جامی جیهانی مانگی حوزەیرانی 2026 بە یاریی نێوان مەکسیک و ئەفریقای باشوور کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر دەستپێدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button