Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی بارسێلۆنا V ئۆساسونا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی گەڕی شازدەیەمی لالیگا بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئۆساسونا دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی هەولێر بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ئۆساسونا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی شازدەی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بارسێلۆنای پێشەنگی لالیگا لەم وەرزەدا 16 یاریی كردووە لە 13 یاریی براوە بووە و یارییەك یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 40 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی لالیگای گرتووە.

لە بەرامبەردا ئۆساسونا لە كۆی پازدە یاریی چوار یاریی بردووەتەوە سێ یاریی یەكسان بووە و هەشت یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی پازدە خاڵ لە ریزبەندی پازدەیەمی لالیگا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بارسێلۆنا بە بێ دانی ئۆلمۆ، رۆناڵد ئاراوخۆ و گاڤی رووبەڕووی ئۆساسونا دەبێتەوە.

ئۆساسونا لە تواناكانی بینیتۆ بێبەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا

خوان گارسیا

كۆندێ، كوبارسی، جێرارد مارتین، بالدێ

پێدری، ئێریک گارسیا

لامین یامال، رافینیا، راشفۆرد

فێران تۆرێس

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئۆساسونا

هێرێرا

رۆسێر، كاتێنا، بۆیۆمۆس، برێتۆنس

تۆرۆ، مۆنكایۆلا، ئۆرۆز

بۆرخا، بودیمیر، گۆمێز

بابەتی زیاتر

Back to top button