Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

چی له‌ ریاڵ مەدرید دەگوزەرێت؟ پێرێز هەڕەشەی دەرکردن لە کێ دەکات؟

ریاڵ مەدرید بە سزای توند هەڕەشە لە یاریزانەکانی دەکات

Yariga App

یاریگا –

پڕۆژەکەی چابی ئاڵۆنسۆ لە ریاڵ مەدرید کەوتووەتە مەترسییەکی راستەقینەوە، ئه‌مه‌ش دوای شکستی چوارشەممەی رابردوو بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

تەنیا چوار رۆژ لەبەردەم ئەم راهێنەرە ئیسپانییە ماوە بۆ ئەوەی تیپەکە رزگار بکات، یارییەکەی سبەی یەکشەممە بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤیس لە خولی ئیسپانیا، وەک یاری کۆتایی وایە بۆ ئاڵۆنسۆ، کە لە دوای شکستی 2-0 بەرامبەر سێڵتا ڤیگۆ لە بێرنابیۆ، رووبەڕووی رەخنەی توندی کارگێڕی یانەکە بووەتەوە.

پەیامی توندی پێرێز بۆ ژووری جلگۆڕین

بەپێی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی ئێلمۆندۆ، فڵۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆک و خۆسێ ئەنخێل سانشێزی بەڕێوەبەری جێبەجێکار، کۆبوونەوەیەکی باڵایان كردووه‌، لەم کۆبوونەوەیەدا دەرکەوتووە کە کێشەکە تەنیا ئاستی راهێنەر نییە، بەڵکو رەفتاری یاریزانەکانە لە ناو تیپەکەدا.

کارگێڕی یانەکە بڕیاریداوە کۆتایی بەو سەربەستییە بهێنێت کە هەندێک یاریزان هەیانبوو، پەیامەکە روون و راستەوخۆ بووە بۆ ئەستێرەکان، كه‌ ده‌بێت یه‌كبگرن و له‌ پێناو تیپه‌كه‌ یاریی بكه‌ن، ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی چیتر نازپێدانی ئەستێرەکان نەما و هەر سەرپێچییەک سزای توندی بەدواوە دەبێت.

هاندەران تووڕەن و ڤینیسیۆس و بێلینگهام ئامانجن

بۆ یەکەمجار لەم وەرزەدا، هاندەرانی بێرنابیۆ لە کاتی یارییەکەی مانچێستەر سیتی ناڕەزایەتییان بەرامبەر یاریزانەکان دەربڕی. توڕه‌یی هاندەران بە دیاریکراوی رووی لە ڤینیسیۆس جۆنیۆر و جود بێلینگهام بووه‌، کە لە دوو وەرزی ڕابردوودا خۆشەویستترین یاریزانی مەدریدییەکان بوون، ئەم هەڵوێستەی جەماوەر وایکردووە یاریزانەکان هەست بە مەترسییەکە بکەن و تێبگەن کە کارگێڕی چیتر بێدەنگ نابێت.

پشتگیری یاریزانەکان و سێبەری زێدان و سۆلاری

ئێلمۆندۆ ئاشكرایكردووه‌، سەرەڕای گرژییەکان، یاریزانانی وەک جود بێلینگهام، رۆدریگۆ، ئەسێنسیۆ و کۆرتوا پشتگیری خۆیان بۆ چابی ئاڵۆنسۆ دووپاتکردەوە و رایانگەیاند 100٪ لەگەڵ راهێنەرن، بەڵام لە هەمان کاتدا لە ناو یانەکەدا باس لە جێگرەوەی ئەگەری دەکرێت، ناوی هەریەکە لە ئاربێلوا، سۆلاری و زەینەدین زێدان دەهێنرێت بۆ ئەوەی ئەگەر پڕۆژەکەی ئاڵۆنسۆ شکستی هێنا، شوێنی بگرنەوە.

ئەزموونی ئەلاڤیس؛ تاقیکردنەوەی کۆتایی

ریاڵ مەدرید لە یاریی داهاتوودا رووبەڕووی ئالنه‌گارییه‌كه‌ی گەورە دەبێتەوە؛ جگە لە فشاری دەروونی، تیپەکە بەدەست پێکان لە هێڵی بەرگریدا دەناڵێنێت. گومان لە بەشداری کاماڤینگا دەکرێت، هەروەها دۆخی کیلیان ئێمباپێش ناڕوونە کە بەهۆی ئازاری ئەژنۆی چەپی لە یاری ستی ئاماده‌نه‌بوو. ئەگەر ئێمباپێ ئامادە نەبێت بۆ گەشتکردن بۆ ڤیتۆریا، ئەوا یارییەکەی ئەلاڤیس دەبێتە سەختترین و رەنگە دوا تاقیکردنەوەی چابی ئاڵۆنسۆ بێت لەگەڵ مێرێنگی.

بابەتی زیاتر

Back to top button