
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی گەڕی شازدەیەمی پرێمەرلیگ ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری وۆڵڤز دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری وۆڵڤز بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی شازدەیەمی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

ئارسیناڵ لە یاریی رابردووی پرێمەرلیگ لە كۆتا خولەكەكاندا بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا تووشی شكست هات و سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 15یاریی دە یارییان بردووەتەوە سێ یاریی یەكسان بوون و دوو یارییش دۆڕاون.
بە كۆكردنەوەی 33 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت.
وۆڵڤز لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی پازدە یاریی هیچ یارییەكی نەبردووەتەوە دوو یاریی یەكسان بووە و سیازدە یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی تەنیا دوو خاڵ لە ریزبەندی كۆتایی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئارسیناڵ بە بێ ریكاردۆ كالافیۆری، گابریێل، كای هاڤێرتز و سالیبا رووبەڕووی وۆڵڤز دەبێتەوە.
وۆڵڤز بە بێ مونتیسی، گۆمێز و بێنتێڵی رووبەڕووی گەنەرز دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ
رایا
وایت، تێمبەر، هینكاپێ، لویس سكێڵی
ئۆدیگارد ، زوبیمێندی، رایس
ساكا، یۆكێرێش، ئیزێ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی وۆڵڤز
جۆنستن
كرایچی، ئاگبادو، تۆتی گۆمێس
هۆیڤەر ، ئاندرێ، مونتیسی، مۆلەر
ئاریاس، لۆپێز
ستراند لارسن



