Loading...
ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

دادگا بڕیاردەدات؛ نوێترین پێشهاتی دۆسیەی ئێمباپێ و سانجێرمان

دادگای فەرەنسا لە دژی ئەستێرەکەی ریاڵ مەدرید بڕیار دەدات

Yariga App

یاریگا –

ململانێ یاساییەکەی نێوان یانەی پاریس سان جێرمان و ئەستێرەی پێشووی یانەکە، کیلیان ئێمباپێ، هێشتا کۆتایی نەهاتووە، بەڵکو گۆڕانکاری نوێ و قۆناخی دادوەری تازە بەخۆیەوە دەبینێت.

دوای تێپەڕبوونی ساڵێک و نیو بەسەر جێهێشتنی یانەکە لەلایەن کاپتنی هەڵبژاردەی فەرەنساوە بۆ پەیوەندیکردن بە ڕیاڵ مەدریدەوە ناکۆکییەکان هێشتا به‌رده‌وامه‌.

ئێمباپێ 26ساڵ، نزیکەی حه‌فت ساڵی لە یانەی پایتەختی فەرەنسا بەسەربرد، کە لە 19 ساڵی لە یانەی مۆناکۆوە پەیوەندی پێوە کردبوو، لەو ماوەیەدا بوو بە یەکێک لە ئەفسانەکانی یانەکە سەرەڕای شکستھێنان لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

لە وەرزی 2023-2024، کە دوا وەرز بوو بۆ ئێمباپێ لە پاریس، هێرشبەرە فەرەنسیه‌كه‌ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردەوە و بڕیاریدا بە گرێبەستێکی بێ بەرامبەر پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکات، بەمەش زریانێک لە تووڕەیی و ناکۆکی لەگەڵ سانجێرمان و ناسر خەڵێفیی سەرۆکی یانەکە بەجێهێشت، کە لێکەوتەکانی تاوه‌كو ئێستاش بەردەوامن.

وردەکاریی بڕیارە نوێیەکە

راپۆرتە هەواڵییە فەرەنسییەکان ئاشکرایان کرد کە پاریس سان جێرمان سەرکەوتنێکی یاسایی بەسەر کیلیان ئێمباپێ تۆمار کردووە، دوای ئەوەی دادگا ئێمباپێی پابەند کرد بە پێدانی بڕی 3 هەزار یۆرۆ لەگەڵ لابردنی بڕیاری دەستبەسەرداگرتن  لەسەر بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ لە هەژمارە بانکییەکانی یانە پاریسیەکە، کە ئەمە حوکمێکی بەراییە.

هەمان سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، ئێمباپێ کە هێشتا داوای 55 ملیۆن یۆرۆ دەکات وەک مووچەی پێینەدراو لە یانەکەی پێشووی، تووشی شۆک و سوپرایز بووە لەلایەن دادگایەکی پاریسەوە، چونکە دەستەی دادوەری جێبەجێکردنی حوکمەکەی رەتکردەوە و تانەی پارێزەرانی ئێمباپێشی قبوڵ نەکرد سەبارەت بەو بڕیارەی کە دەیویست بڕە پارەی لە هەژمارەکانی یانەکە بلۆک  بکات تا ئەو کاتەی ناکۆکییەکە یەکلایی دەبێتەوە.

ئەگەرچی پاریس سان جێرمان بە کردار ئەو پارەیەی بۆ نەگەڕاوەتەوە کە ئێمباپێ داوای دەکات چونکە هێشتا کێشە بنەڕەتییەکە ماوە، بەڵام ماڵپەڕی “RMC Sport” پێی وایە پاریسییەکان سەرکەوتنیان بەسەر ئەستێرەکەی ریاڵ مەدرید بەدەستهێناوە.

رەتکردنەوەی تانەکەی ئێمباپێ

بەپێی راپۆرتەکەی “RMC Sport”، پارێزەرانی ئێمباپێ تانەیان لە بڕیارێکی پێشووی دادگا دابوو کە لە مانگی ئایاری ڕابردوو دەرچووبوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەستبەسەرداگرتنی بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ لە هەژمارەکانی یانەکە، بەڵام دادگای تێهەڵچوونەوە لە پاریس لە 9ـی کانوونی یەکەم تانەکەی رەتکردەوە.

سەرچاوەکە دەڵێت،

“دادگا تەنیا بە رەتکردنەوەی تانەکەی کاپتنی هەڵبژاردەی فەرەنسا نەوەستا، بەڵکو بڕیاریدا کە دەبێت ئێمباپێ تێچووی دادگاییەکە لە ئەستۆ بگرێت و بڕی 3000 یۆرۆش بدات بە پاریس سان جێرمان بەهۆی ‘خراپ بەکارهێنانی ڕێکارە یاساییەکان’ـەوە.”

بەمەش بۆ جاری دووەم، دادگا جەختیان کردەوە لەسەر نادروستیی داواكه‌ی کیلیان ئێمباپێ سەبارەت بەو دەستبەسەرداگرتنانەی کە لە مانگی نیسانی رابردوو لەسەر هەژمارەکانی یانەکە كرابوو، ئەمەش بە شۆکێکی نوێ دادەنرێت لە ململانێی نێوان ئەستێرەکەی ریاڵ مەدرید و تیمەکەی پێشووی.

کاردانەوەی یانەکە

رینۆ سیمێردجیان، پارێزەری یانەی پاریس سانجێرمان بە میدیاکانی راگەیاند،

“یانەکە بە هێزەوەییه‌وه‌ لە بەرگریکردن لەسه‌ر مافەکانی خۆی بەردەوام دەبێت، دۆسیەکە لەسەر رێچکەی دروست دەڕوات.”

رۆیشتنی لە پاریس سان جێرمان لە حوزەیرانی 2024، کیلیان مباپێ داوای لە یانەکەی کرد مووچە و پاداشتە دواکەوتووەکانی مانگەکانی نیسان، ئایار و حوزەیرانی هەمان ساڵی پێ بدەن، کە بەپێی وتەی پارێزەرانی ئێمباپێ بڕەکەی 55 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button