Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی چێڵسی V ئێڤەرتن؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

یارییەكانی گەڕی شازدەی پرێمەرلیگ بە یاریی نێوان چێڵسی و ئێڤەرتن دەستپێدەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 18:00 بە كاتی هەولێر چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری ئێڤەرتن بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی شازدەیەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

چێڵسی لە دوای بردنەوە گەورەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، چوار یاریی كردووە لە هیچ كامیان بردنەوەی بەدەستنەهێناوە، دوو یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.

بلووز لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی پازدە یاریی حەفت یاریی بردووەتەوە و چوار یاریی یەكسان بووە و هەمان ژمارەی یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگی گرتووە.

لە بەرامبەردا ئێڤەرتنی دەیڤد مۆیس وەرزێكی نایاب بەڕێدەكات و لە كۆی پازدە یاریی ئەم وەرزە لە حەفت یاریی براوە بووە سێ یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە ریزبەندی حەفتەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

چێڵسی بەهۆی كارتی سوورەوە لە تواناكانی مۆسیسی كایسێدۆ بێبەش دەبێت و بەهۆی پێكانەوە لە تواناكانی لیام دێلاپ، رۆمیۆ لاڤیا، ئیسوگۆ و كۆلویل بێبەش دەبێت.

لە بەرامبەردا ئێڤەرتن لە تواناكانی میرین رول، كولمان و برانسوەیت بێبەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی

سانچێز

گوستۆ، چالۆبا، فۆفانا، كۆكۆرێیا

جەیمس، ئێنزۆ فێرناندێز

نیتۆ، پاڵمەر، گارناچۆ

جواو پێدرۆ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئێڤەرتن

پیكفۆرد

ئۆبرەین، تاركۆوسكی، كین، میكۆڵینكۆ

گوێی، گارنەر

ئێندیای، هاڵ، گرێلیش

باری

بابەتی زیاتر

Back to top button