Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

تەواو؛ چارەنووسی محەمەد سەڵاح یەکلاییدەبێتەوە

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرا دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

نێوان ئاڕنە سڵۆت و محەمەد سەڵاح ئاسیی دەبێتەوە و راهێنەرە هۆڵەندییەکە سەڵاح بۆ یاریی داهاتوو بانگهێشت دەکات.

رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان ئاڕنە سڵۆت و محەمەد سەڵاح ئەرێنی بووە، ئاشتبوونەتەوە و سڵۆت بڕیاریداوە محەمەد سەڵاح بۆ یارییەکەی بڕایتن بانگهێشت بکات.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر برایتن، ئارنە سڵۆت راهێنەری لیڤەرپوول گوتی؛

ئەمڕۆ لەگەڵ محەمەد سەڵاح كۆدەبمەوە، ئەنجامەكانی ئەو كۆبوونەوەیە دیارییدەكات كە سبەی كارەكان چۆن دەبن.

هیچ هۆكارێكم نییە بۆ ئەوەی نەمەوێت محەمەد سەڵاح لەگەڵمان بمێنێتەوە.

وا بڕیارە سبەی شەممە كاتژمێر 18:00 بە کاتی هەولێر لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری برایتن بكات، دوای زنجیرەیەک ناکۆکی سەڵاح دەگەڕێتەوە پێکهاتەی رێدز و بەشداریی یارییەکە دەکات.

سەڵاح دوای یارییەکەی بڕایتن لیڤەرپوول جێدەهێڵێت و بۆ بەشدارییکردن لە یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا پەیوەندی بە هەڵبژاردەی میسڕ دەکات.

فەرمی؛ ئەمڕۆ بڕیار لەسەر چارەنووسی محەمەد سەڵاح دەدرێت

بابەتی زیاتر

Back to top button