
یاریگا –
ئێمیلیانۆ مارتینێز، گۆپارێزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی ئاستۆن ڤیلا ئاستی خۆی لە مۆندیالی 2022 هەڵدەسەنگێنێت.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی ببێتە پاڵەوانی مۆندیالی 2022ی قەتەڕ، دوای ئەوەی لە یاریی كۆتاییدا بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە هەڵبژاردەی فەڕەنسای بردەوە.
ئێمیلیانۆ مارتینێز رۆڵێكی گەورە و كاریگەری لە بردنەوەی نازناوەكەدا بۆ هەڵبژاردەكەی گێڕا.
“ME HICIERON 8 GOLES EN QATAR: EN EL MUNDIAL QUE VIENE QUIERO REDUCIRLO A 4-5”
📊 El análisis frío de Emiliano Martínez sobre su rendimiento en 2022.
🎙️ @askomartin y una nota EXCLUSIVA con el Dibu. #DSPORTSNoticiasLite pic.twitter.com/4fI4bPyV4r
— DSPORTS (@DSports) December 11, 2025
ئێمیلیانۆ مارتینیز دەربارەی ئاستی خۆی لە مۆندیالی 2022 گوتی؛
هەستم نەدەكرد بەرێژەی %100 لە ئاستی راستەقینەی خۆمدابم، وەک ئەو ئاستەێ كە پێشتر لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەكەم پێشكەشم دەكرد.
لە یارییەكاندا هەندێک هەڵەی تەكنیكیم دەكرد، چەند گۆڵێكم لێكرا كە دەمتوانی بیگەڕێنمەوە، لە یاریی بەرامبەر هۆڵەندا دوو گۆڵم لێكرا كە دەمتوانی شتێكی زیاتر بكەم، هەروەها گۆڵی دووەمی ئێمباپێ. تەنانەت لێدانە سزاكەش دەمتوانی باشتر بم.
لە مۆندیالی 2022 8 گۆڵم لێكرا، لە مۆندیالی داهاتوو دەمەوێت ئەو ژمارەیە بۆ 4 یان 5 گۆڵ كەم بكەمەوە.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەگەڵ هەڵبژاردەكانی جەزائیر، نەمسا ق ئوردن لە كۆمەڵەی دەیەمی مۆندیالی 2026 دێت.



