Loading...
ئه‌مریکاگرنگترین

ئینتەر مەیامی بڕیار لەسەر گرێبەستی ئەستێرەیەكی دەدات

گرێبەستی ئەستێرەیەک دەكاتە هەمیشەیی

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی گرێبەستی رۆدریگۆ دی پاوڵ، ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە خواستنەوە دەكاتە گرێبەستی هەمیشەیی.

دی پاوڵ لە هاوینی ساڵی رابردوودا لە ریزەكانی ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە بە خواستن پەیوەندی بە ئینتەر مەیامیەوە كرد.

بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، ئینتەر مەیامی بژاردەی كڕینەوەی گرێبەستی رۆدریگۆ دی پاوڵ كارادەكات و گرێبەستەكەی لە خواستنەوە دەكاتە گرێبەستی هەمیشەیی.

ئاتلێتیكۆ مەدرید بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

دی پاوڵ لەگەڵ ئینتەر مەیامی 23 یاریی كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات و حەفت گۆڵیش درووست بكات.

ناوەڕاستكارە ئەرجەنتینیەكە لەگەڵ یانە دوو نازناوەی بردووە هەردوو نازناوەكە لەگەڵ ئینتەر مەیامی بووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button