Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

دوایین زانیاری؛ لیڤاندۆڤسكی لە پێناو بارسێلۆنا قوربانی گەورە دەدات

هەموو شتێک لە پێناو بارسادا دەكات

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئامادەیە لە پێناو مانەوە لە بارسێلۆنا قوربانییەكی گەورە بدات.

لیڤاندۆڤسكی لە هاوینی 2022 لە ریزەكانی بایرن میونشنەوە بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت.

هێرشبەرە 37 ساڵانە پۆڵەندییەكە لەم وەرزەدا لەگەڵ بارسێلۆنا 17 یاریی كردووە و توانیویەتی هەشت گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

بە گوێرەی زانیارییەكانی ئێل چیرینگویتۆ، رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی لە پێناو مانەوە لە بارسێلۆنا ئامادەیە بە رێژەیەكی زۆر مووچەكەی كەمبكاتەوە.

هەروەها ئامادەیە رۆڵی كەمتر لە یانەكە قبوڵ بكات و بەشداری خولەكی كەمتری یارییكردن بكات، تاوەكو لە یانەكەی بەردەوام بێت.

لیڤاندۆڤسكی لەگەڵ بارسێلۆنا 164 یاریی كردووە و توانیویەتی 109 گۆڵ بكات و 22 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button