
یاریگا –
سەرچاوە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا نوێترین زانیارییەكانیان دەربارەی داهاتووی چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئاشكرا كرد.
چابی ئاڵۆنسۆ لە هاوینی ئەمساڵدا پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانە شاهانەكەی وەرگرتووە و تاوەكو 2028 گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە واژۆكرد.
— José Félix Díaz (@jfelixdiaz) December 11, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، ئەگەر هەیە چابی ئاڵۆنسۆ لە كارەكەی دووربخرێتەوە تەنانەت ئەگەر رۆژی یەكشەممەش بردنەوە بەدەستبهێنێت.
لە ناو یانەكەدا هەمووان لەوباوەڕەدان كە شتەكە لەسەر كات وەستاوە و ئیدارەی یانەكە باوەڕی بەوە نییە چابی ئاڵۆنسۆ بتوانێت شتەكان بگۆڕێت.
ئەگەر رۆژی یەكشەممە ریال نەیباتەوە چابی ئاڵۆنسۆ لە كارەكەی دووردەخرێتەوە، ئەگەر بیباتەوە لە كارەكەی دووردەخرێتەوە.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، چاوەڕوان ناكرێت لە یەنایەردا ئاڵۆنسۆ لە مەدرید بمێنێتەوە.
چابی ئاڵۆنسۆ لەگەڵ ریال مەدرید وەكو راهێنەر 28 یاریی كردووە و 19 یاریی بردووەتەوە، چوار یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.



