Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

بێنزیما راشکاوانە کێشە سەرەکیەکەی ریال مەدرید دەستنیشان دەکات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە قەیرانی ئەنجامەکاندایە و دۆخەکە بەجۆرێکە دوای هەر یارییەک باس لە دوورخستنەوەی چابی ئاڵۆنسۆ دەبێتە گرنگترین رۆژەڤی میدیا ئیسپانییەکان. لەو چوارچێوەشدا ئەستێرە و ئەفسانەکانی پێشووی یانەکە لە سۆنگەی دڵسۆزیی و شارەزاییان لە تیمەکە، را و بۆچوونی خۆیان دەخەنەروو کە دواترینیان کەریم بەنزیمەیە.

لە نوێترین چاوپێکەوتندا کە تۆزێک پێش ئێستا لیکیپ بڵاویکردەوە، گۆڵکارە مێژووییەکەی مەدرید کە ئێستا لەگەڵ یانەی ئیتیحادی سعوودیە، هۆکارێکی سەرەکی دۆخی خراپی ریالی بەستەوە بۆ نەبوونی هەماهەنگی لەنێوان سووپەرستارەکانی ئەو یانەیە بەتایبەت یاریزانەکانی هێڵی پێشەوە و وتی

کێشەکەی ریال مەدرید چییە؟ نەبوونی پەیوەندیی (نێو یاریگا) لەنێوان ئێمباپێ، ڤینی، بێڵینگهام و رۆدریگۆ. هەریەکەیان دەیەوێ رۆڵی خۆی بزانێت. جوود دەوێت بزانێت کە یاریسازە نەک هێرشبەر. ئێمباپێ دەیەوێ بزانێت هێرشبەرە نەوەک یاریساز. ڤینی باڵی چەپە نەوەک ناوەڕاستکاری بەرگریی. کەی هەریەکە لەوانە رۆڵی خۆیان بەباشتر زانی، ئەوکات هەمووشتێ چارەسەر بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button