Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

بەپەلە؛ زانیاریی نوێی لەسەر چارەنووسی ئاڵۆنسۆ ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

چارەنووسی چابی ئاڵۆنسۆ سنووردارکراوە و ریال مەدرید ماوەی زۆرتری پێنابەخشێت ئەگەر لە تاقیکردنەوەی داهاتووی دەرنەچێت.

ئەنجامەکانی یانە شاهانەکە لە خراپەوە بۆ خراپتر دەڕۆن و شەوی رابردووش بە مانچێستەر سیتی دۆڕا کە دووەم شکستی لەسەریەک بوو لەنێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە ماوەی کەمتر لە چوار کە پێشتر لە خولی ئیسپانی بە سێڵتاڤیگۆش دۆڕابوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتنبێرگ کە تۆزێ پێش ئێستا بڵاویکردەوە، ریال مەدرید لە شکستەکەی مان سیتیش پشوودرێژییەکی دیکەیان لەگەڵ ئاڵۆنسۆ لەبەرچاو گرتووە، بەڵام وەک کۆتا دەرفەت لای کەم یاریی داهاتوویان یەکشەممەی هەفتەی دادێ بەرامبەر ئالاڤێس کۆتا دەرفەتە پێی دراوە بۆ راستکردنەوەی دۆخەکە.

هاوکات ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەشی زانیوە، لە باری دوورخستنەوەی ئاڵۆنسۆ، هەرچەندە ریال خوازیاری بڕیارێکی وا نییە، ئەوا کارگێڕی یانە مەدریدیەکە ناوێکی بەهێزی وەک بەربژێر بۆ شوێنەکەی ئاڵۆنسۆ ئاشکراکردووە کە ئەویش یۆرگن کڵۆپە.

کلۆپ یەکەمجاری نییە ناوی بە داهاتووی ریالەو دەبەسترێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەو گرێبەستە گەورەیەی لە گەڵ رێد بوڵ هەیەتی بۆ پێشخستنی وەرزشیی لەو کۆمپانیا زەبەلاحە، پێناچێ بەئاسانی بڕیار لە جیابوونەوە بدات.

ناوی زینەدین زیدانیش بەتوندی بەستراوەتەوە بە شوێنەکەی ئاڵۆنسۆ، تەنانەت شەوی رابردوو زیزۆ لە نزیکەوە لەنێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ تەماشای یارییەکەی دەکرد کە وا لێکدرایەوە ئامادەکارییەک بێت بۆ جارێکیتر پێدانەوەی کورسی راهێنەرایەتی مێرێنگی.

بابەتی زیاتر

Back to top button