Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

باشترین یاریزان و پێکهاتەی هەفتەی چامپیۆنزلیگ راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

یوێفا ناوی باشترین یاریزان و هاوکات پێکهاتەی نموونەیی هەفتەی شەشەمی چامپیۆنزلیگی بڵاوکردەوە.

بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە کە دوو گۆڵی بۆ ئارسیناڵ تۆمارکرد بەرامبەر کلوب بروج، نۆنی مادوێکی ئەستێرەی گەنەرز وەک باشترین یاریزانی گەڕی شەشەمی پاڵەوانێتیەکە هەڵبژێردرا.

مادوێکی هۆکارێکی سەرەکیی بوو بۆ بردنەوەیەکەیان 0-3 لە کلوب بروج و کە شەشەم سەرکەوتنی لەسەریەکی ئارسیناڵ بوو لەم وەرزەی پاڵەوانێتیەکە.

پێکهاتەی نموونەییش، بەم شێوەیە بوو:

گۆڵپارێز: ئونای سیمۆن لە ئاتلێتیک بیلباو

بەرگریکاران: ژوول کۆندێ لە بارسێلۆنا، هانچکۆ لە ئاتلیتیکۆ مەدرید، سالیسو لە مۆناکۆ و ئۆرێیلی مانچێستەر سیتی

ناوەڕاستکاران: ریچار ریۆس لە بێنفیکا، شارل دی کیتیلێر لە ئاتاڵانتا و لێنارت کارڵ لە بایرن میونشن

هێرشبەران: مادوێکی ئارسیناڵ، مەیسن گرینوود لە مارسیلیا و ئانتۆنی گۆردۆن لە نیوکاسڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button