Loading...
عێراق

سەعد ناتق: یارییەکەی ئوردن هەرچەند گرینگ بێت یاریی پاشکۆی مۆندیال بۆ ئێمە گرینگترە

عێڕاق و ئوردن لە جامی عەڕەب رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

Yariga App

یاریگا –

عێڕاق و ئوردن لە جامی عەڕەب رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و سەعد ناتقیش باسی گرینگی ئەم یارییە و یاریی پاشکۆی مۆندیال دەکات.

لە قۆناخی هەشتی جامی عەڕەب ( هەینی 12ـی دیسێمبەری 2025 ) کاتژمێر 5:30ـی ئێوارە و لە یاریگای شاری پەروەردەیی لە قەتەڕ، عێڕاق و ئوردن بە ناوبژیوانیەتی ئێسپین ئێکساس رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاریی رابردوو بەرامبەر جەزائیر هەڵبژاردەی عێڕاق لە توانای حوسێن عەلی بێبەش دەبێت.

سەعد ناتق، یاریزانی دهۆک و هەڵبژاردەی عێڕاق باسی گرینگی ئەم یارییە و یاریی پاشکۆی مۆندیال دەکات و دەڵێت:

رێز لە هەڵبژاردەی ئوردن دەگرین و یارییەکە گرینگە، ئەوان لە هەرسێ یارییدا براوە بوونە، هەڵبژاردەی ئێمە لاون و زیاتر بۆ دەستنیشانکردنی یاریزانە بۆ یاریی پاشکۆی گەیشتن بە جامی جیهانی 2026 کە زۆر گرینگترە لە یارییەکەی بەرامبەر ئوردن، بەرامبەر جەزائیریش ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد سەرەڕای ئەوەی بە 10 یاریزان یارییمان تەواو کرد، گرینگ نیە کێ یاریی دەکات، گرینگ ئەوەیە رۆحیەتی بردنەوە لە هزری هەمووماندایە.

جگە لە عەلی حوسێن کە بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور یاریی ناکات، دوو رۆژ پێش دەسپێکی پاڵەوانێتیەکە ماڕکۆ فەرەج بەهۆکاری تایبەتی خۆی ریزی هەڵبژاردەکەی جێهێشت، بەشداریکردنی ئەیمەن حوسێن  یەکلایی نەکراوەتەوە، موهەنەد عەلیش بە رێژەیەکی زۆر بۆ یارییەکە ئامادە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button