
یاریگا –
دوای ئه‌وه‌ی له یاریی نێوان شه‌قڵاوه و بازیان كێشه دروست بوو كارگوزاری یانه‌ی شه‌قڵاوه به كارتی سور ده‌ركرا و كێشه‌ی دروست بوو یاریگا به‌دواداچوونی بۆ ئه‌نجامی یارییه‌كه كردووه.
به‌پێی په‌راوی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كه له به‌ندی نۆیه‌م خاڵی نۆیه‌می هاتووه،
ئەگەر یاری تەواو نەکرا بەهەر هۆیەك بێت، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت یەکێك لە (ڕاهێنەر یان یاریزان یان دەستەی کارگێڕی یان جەماوەر)ی یانەیەك هۆکاری تێكچوونی یارییەکە بووە، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆی هەیە ئەو یانەیە بە دۆڕاو هەژماربکات بە ئەنجامی (3 – 0) گۆڵ، ئەگەر گۆڵەکان زیاتر بێت ئەنجامەکە وەك خۆی دەمێنێتەوە لەگەڵ غەرامەکردنیان.
به‌پێی ئه‌م بریاره‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بێت یانه‌ی شه‌قڵاوه به‌رامبه‌ر (3-0) هه‌ژمار ده‌كرێت و تووشی شكست ده‌بێت.
له یاریی شه‌قڵاوه و بازیان گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به‌بێ كێشه ته‌واو بوو، له گێمی دووه‌م یارییه‌كه به‌هۆی نازه‌رایه‌تی له بڕیاری ناوبژیوان یه‌كێك له ستافی تیمی شه‌قڵاوه دوای ئه‌وه‌ی به‌كارتی سور ده‌كرێته‌وه ده‌ره‌وه.

دواتر هه‌وڵده‌دات هێرش بكاته سه‌ر ناوبژیوان و دواتر له‌لایه‌ن ستافی تیپه‌كه‌ی رێگری لێده‌كریت، ناره‌زایه‌تی له‌سه‌ر بڕیاری ناوبژیوان فراوانتر ده‌بێت و كێشه‌كه ده‌كه‌وێته نێوان یاریزانانی هه‌ردوو تیپ.
به‌هۆی زۆری فشاره‌كان له‌سه‌ر ناوبژیوان و فراوانبووونی كێشه‌كه ناوبژیوان ناتوانێت یارییه‌كه به‌رێوه‌ببات و به‌هۆی ئاماده‌بوونی هانده‌ران له چوارده‌وری یاریگا به ئه‌مبوڵانس ستافی ناوبژیوانان ده‌برێنه ده‌ره‌وه‌ی یاریگا و یارییه‌كه ته‌واو نه‌كرا.



