
یاریگا –
به‌هۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی له یاریی نێوان شه‌قڵاوه و بازیان له شه‌قڵاوه ستافی ناوبژیوانی به ئامبووڵانس ده‌برێنه ده‌ره‌وه‌ی یاریگا
گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به‌بێ كێشه ته‌واو بوو، له گێمی دووه‌م یارییه‌كه به‌هۆی نازه‌رایه‌تی له بڕیاری ناوبژیوان یه‌كێك له ستافی تیمی شه‌قڵاوه دوای ئه‌وه‌ی به‌كارتی سور ده‌كرێته‌وه ده‌ره‌وه.

دواتر هه‌وڵده‌دات هێرش بكاته سه‌ر ناوبژیوان و دواتر له‌لایه‌ن ستافی تیپه‌كه‌ی رێگری لێده‌كریت، ناره‌زایه‌تی له‌سه‌ر بڕیاری ناوبژیوان فراوانتر ده‌بێت و كێشه‌كه ده‌كه‌وێته نێوان یاریزانانی هه‌ردوو تیپ.
به‌هۆی زۆری فشاره‌كان له‌سه‌ر ناوبژیوان و فراوانبووونی كێشه‌كه ناوبژیوان ناتوانێت یارییه‌كه به‌رێوه‌ببات و به‌هۆی ئاماده‌بوونی هانده‌ران له چوارده‌وری یاریگا به ئه‌مبوڵانس ستافی ناوبژیوانان ده‌برێنه ده‌ره‌وه‌ی یاریگا و یارییه‌كه ته‌واو نه‌كرا.