شەوێکی رەش بۆ تورپین؛ ستەمێکی گەورەی لە ریال مەدرید کردووە
شەش هەڵەی روونی کلێمێنت تورپین ئاشکرا دەکرێت

یاریگا –
کلێمێنت تورپین، ناوبژیوانی فەڕەنسی شەش هەڵەی زەقی کردووە و بووەتە هۆی دۆڕانی ریال مەدرید.
پێگەی Archivo VAR کە تایبەتە بە شیکارییەکانی ڤار بڵاویکردووەتەوە، گۆڵی یەکسانی مانچێستەر سیتی بەرامبەر ریال مەدرید دروست نەبووە، چونکە بێرناردۆ سیلڤا چەند جارێک قۆڵی تیبو کۆرتوای راکێشاوە و فاوڵێکی روون بووە، کۆرتوا ناچاربووە بچێتە دەرەوە و بە مشتەکۆڵە هەوڵی دوورخستنەوەی تۆپەکە بدات، لەوکاتەدا ناوبژانیش سەرنجی تەنیا لەسەر پێکدادانی نێوان رودیگەر و روبن دیاز بووە.
🖥️💥 El VAR pasó por alto una infracción en el primer gol del Manchester City.
👉🏻 Bernardo Silva sujeta por el brazo de forma reiterada a Courtois, impidiéndole salir a disputar el balón.
❌ 𝗘𝗦 𝗙𝗔𝗟𝗧𝗔.
▪️ El VAR se centró en la acción entre Rúben Dias y Rudiger. pic.twitter.com/o5bIiDEnmi
— Archivo VAR (@ArchivoVAR) December 10, 2025
ریال مەدرید شایستەی لێدانی سزا بوو؟
ئەرشیڤۆ ڤاڕ روونیکردووەتەوە، لەو حاڵەتەی ڤینیسیۆس جونیۆر ئۆڤەری کرد و تۆپەکە بەر دەستی ماتیوس نونێس کەوت بڕیاری ناوبژیوان دروست بوو، ریال مەدرید شایستەی لێدانی سزا نەبوو، چونکە دەستی نونێس لە دۆخێکی سرووشتیدا بوو وە دەستی لە جەستەی نزیکبوو.
⁉️💥 ¿Es punible la mano de Matheus Nunes?
✅ 𝗡𝗢.
👉🏻 El brazo está en posición natural, muy próximo al cuerpo y en proceso de recogerlo.
▪️ El colegiado francés no vio la acción punible y así fue confirmada desde el VAR. pic.twitter.com/gfxUNYnfPw
— Archivo VAR (@ArchivoVAR) December 10, 2025
سێیەم هەڵەی تورپین
کاتێک ئانتۆنیۆ رودیگەر فاوڵێکی روونی لەسەر ئێرلینگ هالاند گرت، ناوبژیوان لێدانی سزای هەژمار نەکرد، بەڵام دوای گەڕانەوە بۆ ڤار لەماوەی پێنج چرکەدا بڕیارەکەی راستکردەوە و لێدانە سزا دروستەکەی هەژمارکرد.
🖥️💥 Segunda intervención del VAR en el Santiago Bernabéu.
👉🏻 Rudiger sujeta por la cintura a Haaland de forma reiterada dentro del área, impidiéndole jugar el balón.
✅ 𝗘𝗦 𝗣𝗘𝗡𝗔𝗟𝗧𝗜.
▪️ De nuevo, el colegiado francés tuvo que ser corregido por el vídeo-arbitraje. pic.twitter.com/ZLZHWswQ6Y
— Archivo VAR (@ArchivoVAR) December 10, 2025
ئایا ئاسێنسیۆ شایستەی لێدانی سزا بوو؟
ئاسێنسیۆ قاچی بەروە دواوە دەبات و دەبێتە هۆی کەوتنی ڤاردیۆل، تەنانەت خۆی بە درێسەکەی دەگرێتەوە، سەرەڕای ئەوەش تۆپەکە بەرەو هیچ ناوچەیەکی گرنگی هەردوو یاریزانەکە ناڕوات، بۆیە بڕیاری ناوبژیوان دروست بوو.
هەڵەی پێنجەمی تورپین
کاتێک نونێس لەدەرەوەی ناوچەی سزا لە ڤینیسیۆس جونیۆری دا، ناوبژیوان راستەوخۆ لێدانی سزای هەژمارکرد، بەڵام ڤار هەڵەکەی بۆ راستکردەوە.
🖥️💥 Correcta intervención del VAR en el Real Madrid – Manchester City.
👉🏻 Matheus Nunes golpea a Vinicius unos centímetros fuera del área.
✅ 𝗡𝗢 𝗘𝗦 𝗣𝗘𝗡𝗔𝗟𝗧𝗜.
▪️ Clément Turpin señaló en directo la pena máxima y el VAR tuvo que echarle un cable. pic.twitter.com/I7CfHFgie9
— Archivo VAR (@ArchivoVAR) December 10, 2025
دوو هەڵەی بەدوای یەک
لە کۆتاییەکانی یارییەکە تورپین دوو هەڵەی زەقی کرد، فاوڵێکی ناشایستەی بۆ ساڤینیۆ هەژمارکرد بەڵام کارتی زەردی بەڕووی روودیگەر بەرز نەکردەوە، پێگەکە روونیکردووەتەوە، فاوڵەکە دروست نەبووە، بەڵام ئەوەی سەیر بووە سەرەڕای هەژمارکردنی فاوڵەکە کارتی زەردی دووەمی بەڕووی رودیگەر بەرز نەکردووەتەوە و دوو هەڵەی زەقی بەدوای یەکدا کردووە.



